ھیندستان
وڵاتێک لە باشووری ئاسیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत)[18] وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان،[kurdish-alpha 6] ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.
کۆماری ھیندستان भारत गणराज्य |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: "ساتیامێڤ جایەتی" (ڕاستی سەردەکەوێت) | ||||||
سروود: "جانا گانا مانا" (بەنگلا)[1][2] "Thou Art the Ruler of the Minds of All People"[3][1] |
||||||
سروودی نیشتیمانی "ڤاندێ ماتەرەم" "کڕنووشت بۆ دەبەم، دایە"[kurdish-alpha 1][4][1] |
||||||
ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی ھیندستاندان بە ڕەنگی سەوزی تۆخن، ئەو ناوچانەی کە ھیندستان بە ھی خۆی دەزانێت بەڵام لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا نین ئەوا بە ڕەنگی سەوزی کاڵ ڕەنگکراون.
|
||||||
پایتەخت | نیوودێلھی | |||||
گەورەترین شار | ||||||
زمانە فەرمییەکان | ||||||
زمانە نیشتمانییەکان | نییە[8][9][10] | |||||
زمانە ناوچەییەکان | ||||||
ژمارەی زمانەکانی ھیندستان | ٤٤٧ زمان[kurdish-alpha 3] | |||||
ناوی هاووڵاتی | ھیندی | |||||
ئەندامێتی |
|
|||||
دەوڵەت | فیدرالیزم، پەرلەمانی، دەستووری وڵات | |||||
- | سەرۆک کۆمار | دراوپادی مورمو | ||||
- | جێگری سەرۆککۆمار | جاگدیب دانخکار | ||||
- | سەرۆک وەزیران | نارێندرا مۆدی | ||||
یاسادانەر | پەرلەمان | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | ڕاجییە سەبھا | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | لۆک سەبھا | ||||
سەربەخۆیی لە شانشینی یەکگرتوو | ||||||
- | شانشین | ١٥ی ئابی ١٩٤٧ | ||||
- | کۆمار | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٣,٢٨٧,٢٦٣[1] کیلۆمەتری چوارگۆشە [kurdish-alpha 4](٧ەمین) ١٬٢٦٩٬٣٤٦ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٩٫٦ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٨ | ١٬٣٢٦٬٠٩٣٬٢٤٧ (2nd) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ١٬٢١٠٬٨٥٤٬٩٧٧[14][15] (2nd) | ||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢٠ | |||||
- | سەرجەم | $٨٫٦٨٣ تریلیۆن دۆلار[16] (3rd) | ||||
- | سەرانە | $٦٬٢٨٣[16] (١١٨ەمین) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢٠ | |||||
- | سەرجەم | $٢٫٥٩ تریلیۆن دۆلار[16] (٦ەمین) | ||||
- | سەرانە | $١٬٨٧٦[16] (١٣٩ەمین) | ||||
Gini (٢٠١٣) | ٣٣٫٩ (٧٩ەمین) | |||||
HDI (٢٠١٩) | ٠٫٦٤٥ (١٣١ەم) | |||||
دراو | ڕووپیەی ھیندی (₹) (INR ) |
|||||
ناوچەی کاتی | IST (UTC+٠٥:٣٠) | |||||
DST is not observed | ||||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین |
|
|||||
لای لێخوڕین | چەپ[17] | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .in (others) | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +91 |
مرۆڤ نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە ھاتە نیمچەکیشوەری ھیندی.[19] مانەوەیان لەم ناوچەیە لە فۆرم و گرووپی جیاواز وای کرد ناوچەکە جیاواز دەرکەوێت، بەجۆرێک لەدوای ئەفریقا دووەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی جیاوازی جینی مرۆڤی لێ بێت.[20] نزیکەی ٩٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ژیان لە نیمچەکیشوەری ھیندی جێگیریی وەرگرت، لەم نێوانەدا دەرکەوتنی شارستانیی دۆڵی ئیندوس لە میلینیۆمی پێش زایینن ھەبوو.[21] لە ١٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین، زمانی سانسکریت بنچینەیەکی سەرەتایی دروست بوو، و دواتر لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان بڵاوبوویەوە.[22] لە لایەکی دیکەوە زمانی ڕیجڤدا دەرکەوت کە بەکاردەھات بۆ تۆمارکردن و وێنەکردن لە ئایینی ھیندووئیزم لە ھیندستان.[22] لە باکوور و ڕۆژاوای ھیند، زمانە دراڤیدییەکان چیتر نەمان.[23] لە ٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین، سیستمی چینایەتی و پۆلێنکردن لە ئایینی ھیندووئیزم دەرکەوت،[24] ھاوکات ھەریەکە لە ئایینەکانی بوودیزم و جاینیزم دەرکەوتن، کە ئەوان فەرمانە کۆمەڵایەتییەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ پۆلین و بنەچەی کەسەکان دەسەپاند.[25] ئیمپراتۆریەتیی ماوریا و ئیمپراتۆریەتیی گوپتا لەیەکەمین دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی ناوچەکە بوون،[26] دواتر سەردەمی دەسەڵاتیان بە داھێنانەکانیانەوە کۆتایی ھات،[27] لەپاڵ ئەوەش شکۆ و بوونی ژنیان نەھێشت لە کایەی سیاسەت،[28] ھەروەھا سیستەمی پۆلێنکردن و چینایەتی ھیندووئیزم بەڕێکخراوییەوە خستە ناو بیرووباوەڕەکانی بەڕێوەبردن.[kurdish-alpha 7][30] لە باشووری ھیند، شا و فەرمانڕەواکانی ناوەڕاستی ھیند ھەستان بە ھاوردەکردنی کەلتووری دین و زمانی دراڤیدییەکان بۆ شانشینەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان.[31]
لە سەدەکانی ناوین، ھەریەکە لە ئایینەکانی مەسیحی، ئیسلام و زەردەشتی گەیشتنە باشوور و ڕۆژاوای ھیندستان.[32] دواتر سوپای موسڵمانەکان لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بەرەو باکووری ھیندستان بەپچڕ پچڕ ھەنگاویان نا،[33] لە ئەنجامدا شانشینی دەلھی دامەزرا، بەمەش باکووری ھیندستان بوو بە بەشێک لە شارستانییەتی ئیسلامی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام.[34] لە سەدەی پازدەیەم، ئیمپراتۆرییەتی ڤیجایاناگارا لە باشووری ھیندستان دامەزرا کە ڕێبەرایەتی لە کولتووری ھیندوو دەکرد.[35] لە ناوچەی پەنجابیش، ئەوا سیکییەکان سەریان ھەڵدا.[36] لە ساڵی ١٥٢٦، دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل ھات و دوو سەدەی ئاشتی بۆ وڵاتەکە ھێنا،[37] لەدوای خۆشییەوە کۆمەڵێک تەلار و کۆشکی گرانبەھای جێھێشت.[kurdish-alpha 8][38] دوا بەدوای ئەوەش، دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە ھیندستان پەرەی سەند لەڕێی ھاتنە پێشەوەی دەسەڵاتی کۆمپانی بەریتانی لە ھیند، بەمەش ھیندستان بووە وڵاتێکی ئابووری کۆلۆنی بەڵام بە لەدەستدانی سەروەرییەکەی.[39] دواتر شێوازی دەسەڵاتەکە بوو بە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا ناسراو بە بریتش ڕاج، ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٨ دەستی پێکرد. بەڵێنی ئینگلیزەکان بۆ پێدانی ماف بە ھیندییەکان بەھێواشی جێبەجێ دەکرا،[40] لەپاڵ ئەوەش گۆڕانکاری دروست بوو لەڕووی پیشەسازی و شێوازی ژیان، خوێندن و خزمەتگوزارییەکان.[41] لەو دەمەدا، بیر و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆیی لەنێو ھیندییەکان دروست بوو، لە ئەنجامی دروستکردنی ناڕەزایی ھێمن و ئاشتیانە تێبینی ئەوە کرا بەرە بەرە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانی لە وڵاتەکە لاواز بوو.[42] لە ساڵی ١٩٤٧، ئینگلیز ھیندستانی دابەشی دوو وڵاتی سەربەخۆ کرد، بەشێکی زۆرە ھیندوو خستەوە سەر ھیندستان، بەشەکەی دیکەش کە زۆرینەی موسڵمان بوون کردی بە وڵاتێکی نوێ لە ژێر ناوی پاکستان، لە ئەنجامی ئەم ڕاگواستنە نەزانراوە ئەوا خەڵکێکی زۆر ژیانیان لەدەست دا.[43][44]
ھیند لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠ بووەتە وڵاتێکی کۆماری سێکولار، بە سیستمی پەرلەمانیی دیموکراسی بەڕێوەدەچێت. وڵاتێکی ھەمەچەشنی سیاسییە، ھەمەجۆر لە زمان و پێکھاتە نەتەوەیییە جیاوازەکان. ژمارەی دانیشتووانی ھیند لە ٣٦١ ملیۆن کەس لە ساڵی ١٩٥٠ گەشەی کرد بۆ ١٫٢١١ ملیار کەس لە ساڵی ٢٠١١.[45] لە ھەمان کاتدا، داھاتی تاک لە ساڵێک لە ٦٤ دۆلاری ئەمریکی بەرزبوویەوە بۆ ١٬٤٩٨ دۆلاری ئەمریکی، ھەروەھا ڕێژەی خوێندەواری لە ١٦٫٦٪ بەرزبوویەوە بۆ ٧٤٪. ھیند لە وڵاتێکی نەبوونەوە لە ساڵی ١٩٥١ دەستی پێکرد،[46] ئەمڕۆ بووەتە وڵاتێکی ئابووریی خێرا گەشەسەندوو بەتایبەتیش لە بوار و خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆژییەکان، ھاوکات لەگەڵ گەشەسەندی چینی ناوەڕاست لە وڵاتەکە.[47] ھیندستان پڕۆگرامی بۆشاییی ئاسمانیی ھەیە، ھەروەھا لەڕێی فیلم، گۆرانی ھەروەھا گوتنەوەی وانەی ڕۆحانی و یۆگا توانیویانە کولتووری خۆیان بە جیھان ئاشنا بکەن.[48] ھیندستان بەشێوەی بەرچاو توانیویەتی ڕێژەی ھەژاری لە وڵاتەکەی کەم بکاتەوە، ھەرچەندە لەژێر سیستمێکی نایەکسانیی ئابووریدا دەژی.[49] ھیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و ھەروەھا لە ڕیزەکانی پێشەوەی بەھێزترین سوپاکانی جیھان دەبیندرێت. ھیند کێشەی ھەیە لەگەڵ دراوسێیەکانی (پاکستان و چین) لەسەر خاکی کەشمیر، ئەم کێشەیە لەوەتەی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم چارەسەر نەکراوە.[50] لەنێو ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ھیند کێشەی نایەکسانیی جێندەری، بەدخۆراکی منداڵان،[51] و پیسبوونی ئاووھەوای ھەیە.[52] ھیند زەوییەکی ھەمەچەشنی ھەیە، کە لە چوار جۆر پێکھاتە پێکھاتووە، تێیدا ٢١٫٤٪ لەو ڕێژەیە ھی دارستانەکانییەتی. ژیانی جەنگڵی ھیندی کە زۆربەی کات ھاوتەریب کراوە لەگەڵ کولتووری ھیندی، ئەوا بەشێک لەو دارستانانە پێکدێنێت.[53]