شانشینی دەلھی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شانشینی دەلهی یان دەلهی سوڵتانی (بە ئینگلیزی: Delhi Sultanate) ئیمپراتۆریەتێکی ئیسلامیی بوو لە دەلھی، لەوێوە دەسەڵاتی بەسەر ناوچەیەکی زۆر ھەبوو لە نیمچەکیشوەری ھیندی. دەسەڵاتی شانشینەکە بۆ ماوەی ٣٢٠ ساڵ بەردەوامی ھەبوو لە نێوان ساڵانی ١٢٠٦ بۆ ١٥٢٦.[1][2] پێنج کۆمەڵەی خانەدان دەسەڵاتیان ھەبوو لەسەر شانشینەکە، ئەوانیش مەمالیکییەکانی ھیند (١٢٠٦–١٢٩٠)، خانەدانی خەلجی (١٢٩٠–١٣٢٠)، خانەدانی توغلاق (١٣٢٠–١٤١٤)،[3] خانەدانی سەیید (١٤١٤–١٤٥١)، ھەروەھا خانەدانی لۆدی (١٤٥١–١٥٢٦) دەسەڵاتی شانشینەکە لەسەر نەخشەی ئەمڕۆ دەکەوێتە وڵاتانی ھیندستان، پاکستان، بەنگلادێش ھەروەھا بەشێک لە باشووری نیپال.[4]