ئۆقیانووسی ھیند
ئوقیانووس / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆقیانووسی هیند یان زەریای هیندی سێیەمین ئوقیانووسی گەورەی سەر زەوییە کە نزیکەی ٢٠% ئاوی جیهانی لە خۆ دەگرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٤،٩ ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. قووڵترین شوێنی ئەم زەریایە ٨٠٤٧ مەتر قووڵەو بەشی زۆری زەریاکە دەکەوێتە نیوەگۆی باشووری زەوی. هەر سێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئوسترالیا دەکەونە سەر ئەم زەریایە و ئەم ئۆقیانووسە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و ئۆقیانووسی ئارام وە لە باشووریشەوە دەگاتەوە بە ئۆقیانووسی باشوور.[1]