ئەفریقا
دووەم گەورەترین کیشوەری جیھان لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و٢٣٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کیشوەری ئەفریقا لە یەک ڕوانگەدا ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ
ڕووبەر: ٣٠٬٣٧٠٬٠٠٠ کم٢
ژمارەی دانیشتووان: بەپێی دووەم سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٬٢٢٥٬٠٨٠٬٥١٠ کەسە
چڕی دانیشتووان: ٣٦٫٤/کم٢
بەرزترین لووتکە: کلیمانگارۆ لە تانزانیا (٥٨٩٥ م)
درێژترین ڕووبار: ڕووباری نیل (٦٦٩٥ کم)
گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: سوودان (٨١٣٬٥٠٥٬٢ کم٢)
گەورەترین وڵاتی لە دانیشتوواندا: نێجیریا(١٣٠)ملیون
گەورەترین شار: قاھیرە (١٢ ملیۆن کەس)
گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا
گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە و لاستیک.
سەروەتە کانزایی و کانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتوون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆباڵت، کڕۆم و تەنەکە.
ھەرێمی ئاو و ھەوا:
- ھەرێمی کەمەرەیی
- ھەرێمی خولگەیی
- ھەرێمی بیابانی گەرم
- ھەرێمی دەریای ناوەڕاست
- ھەرێمی ئاووھەوای دەریای شێدار
- ھەرێمی ئەسیوبی (حەبەشە)