پێڕستی وڵاتان بەپێی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی (GDP) بەھای بازاڕ بۆ ھەموو کەلوپەلەکان و خزمەتە کۆتایییەکانی یەک وڵاتە لە ساڵێکی دیار.[2] وڵاتەکان بەپێی بەراوردەکانی بەرھەمی ناوخۆیی لە ڕێکخراوە دارایی و ئامارییەکان ڕیزبەندی دەکرێن کە بەپێی بەھای دراوی کەسانی فەرمیی بازاڕ یان دەوڵەتی ھەژمار دەکرێت. تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی سەرنج ناداتە جیاوازییەکانی تێچوونی ژیان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان و ئاکامەکان دەتوانێت لە ساڵێک بۆ ساڵێکی تر بەپێی جووڵانەوەکانی بەھای دراوی وڵاتەکان جیاوازییەکی زۆری بەسەردا بێت.[3] ئەو جۆرە جووڵانەوانە دەتوانێت ڕیزی وڵاتێکی لە ساڵێک بۆ ساڵێکی تر بگۆڕێت.[4]
گەورەترین ئابوورییەکان بەپێی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠٢١[1] |
ھەڵسەنگاندنی داراییی نیشتمانیش زۆربە بەپێی بەرامبەری ھێزی کڕین (PPP) ئەنجام دەدرێت ھەتا جیاوازییەکان لە لێچوونەکانی ژیان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ڕێکبخرێت. بە گشتی، ژمارەکانی سەرانەی بەرامبەری ھێزی کڕین لەچاو ژمارەکانی سەرانەی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی بەربڵاوییەکی کەمتری ھەیە.[5]
ڕیزبەندی ئابوورییەکانی نیشتمانی ھەموو کاتێک گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا ھاتووە، پێش ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەرھەمھێنانی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی لە ساڵی ١٩١٦ وەپێش کەوێتەوە،[6] بەریتانیا لە دەیەکانی پێش ئیمپراتۆریەتیی چینگ لە گشت بەرھەمھێناندا لەپێش بوو.[7][8] چین لەدوای چاکسازیی ئابووری،[9][10] بەرھەمھێنانی چووە سەر و ئەم وڵاتە لە ڕیزی نۆیەم لە ساڵی ١٩٧٨ گەیشتە ڕیزی دووەم لە ساڵی ٢٠١٦، چوونە سەری ئابووریی چین خێراتر بوو و بەشەکەی لە بەرھەمھێنانی ناوخۆییی جیھانی لە ٢٪ لە ساڵی ١٩٨٠ چووە سەر و گەیشتە ١٥٪ لە ساڵی ٢٠١٦.[8][1] ھەروەھا ھیندستان لەدوای ئازادکردنی ئابووری لە یەکەمەکانی دەیەی ١٩٩٠ ئابوورییەکەی چووەتە سەر.[11]
پێڕستی یەکەم بەراوردەکانی سندووقی نێونەتەوەییی پارە، پێڕستی دووەم نەتەوە یەکگرتووەکان و پێڕستی سێیەم بانکی جیھانی نیشان دەدات. وڵات و ھەرێمە کەمتر بە فەرمی ناسراوەکان (وەکوو کۆسۆڤۆ، فەلەستین و تایوان) لە پێڕستەکاندا جێیان گرتووە.