جانا گانا مانا
From Wikipedia, the free encyclopedia
جانا گانا مانا سروودی نیشتمانیی ھیندستانە. ھۆنراوەکەی لەلایەن ڕابیندرانات تاگۆر نووسراوە، ھەروەھا ئاوازی ڕەسەنی سروودەکە لەسەر زمانی بەنگالی لەلایەن بارۆتۆ باگیۆ بیداتا داڕێژراوە.[1][2][3] لە ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠، سروودەکە لەلایەن ئەنجومەنی دەستووری ھیندستان بەفەرمی وەک سروودی نیشتمانی ناسێنرا.[4][5] سروودەکە بەشێوەی فەرمی لە ٥٢ چرکە پێکدێت. ھەروەھا بۆ بۆنە فەرمییەکانیش ئەوا وەشانێکی کورتر بۆ ٢٠ چرکە دەرھێنراوە.[6] سروودەکە بۆیەکەمینجار لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩١١ لەشاری کالکەتا لە کاتی کۆبوونەوەیەکی حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانی لێدرا.[7][8]