گەلانی کۆمۆنوێلت
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلانی کۆمۆنوێلت (بە ئینگلیزی: Commonwealth of Nations) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیە و ٥٣ ئەندامی ھەیە،[1] کە زۆربەیان ئەندامانی پێشووی ئیمپراتۆریەتیی بریتانیین. ئەم ڕێکخراوە ئەرکی ھاوھەنگاوی ئابووری لە نێوان ئەنداماندا ئەنجام دەدات.
کۆمۆنوێلت دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی بیستەم، بە هەڵوەشانەوەی ئیستعمارییەتی ئیمپراتۆریەتیی بریتانیی لە ڕێگەی زیادبوونی خۆبەڕێوەبەری ناوچەکانی ژێردەستی. بەیانی لەندەن لە ١٩٤٩ بە شێوەیەکی فەرمی کۆمۆنوێلتی ڕاگەیاند، کە ئەندامەکانی ئەو ڕێکخراوەی بە "ئازاد و یەکسان" ناوبرد. سیمبۆڵی ئەو ڕێکخراوە شاژن ئیلیزابێتی دووەمە کە لەهەمان کاتدا سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە. وەهەروەها ئیلیزابێتی دووەم میری ١٦ ئەندامی کۆمۆنوێلتە. ئەندامەکانی تر کەسانی دیکەیان وەکو سەرۆکی وڵات داناوە: ٣٢ ئەندامیان کۆماریین و ٥یشیان پادشایەتین بەڵام پادشای خۆیانیان هەیە.
ئەندامەکان هیچ پابەندبوونێکی یاساییان بەرامبەر یەکتری نییە. بەڵکو بە هۆی زمان، مێژوو، کلتوور و بەها هاوبەشەکانی وەک دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا بەیەکییان دەبەستێتەوە.
ڕووبەری کۆی ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەگاتە ٢٩،٩٥٨،٠٥٠ کم٢، کە دەکاتە نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانی جیهان و لە هەموو کیشوەرەکانیش ئەندامی هەیە. و ژمارەی دانیشتوانیشیان دەگاتە ٢.٣٢٨ ملیار کەس، نزیکەی سێ یەکی ژمارەی دانیشتوانی جیهان. لە ساڵی ٢٠١٤ کۆمۆنوێلت بودجەکەی گەیشتە ١٠.٤٥ تریلیۆن دۆلار.