ئیمپراتۆریەتیی ماوریا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆریەتیی ماوریا (بە ئینگلیزی: Maurya Empire) دەسەڵاتدارێکی گەورەی باشووری ئاسیا بوو لە سەردەمی ئاسن، لە ساڵی ٣٢٢ پێش زایین لەلایەن چاندراگوپتە ماوریا دامەزرا. بوونی ئیمپراتۆریەتییەکە مایەوە تاوەکوو ساڵی ١٨٥ی پێش زایین.[1] پاتالیپورتا (ئەمڕۆ دەکاتە شاری پاتنا) وەک ناوەند و پایتەختی دەسەڵات دانرابوو. لە دەرەوەی پایتەخت، ئەوا ئیمپراتۆریەتییەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە فراوانەکەی ئەوا پشتی بە سەرباز و ئەفسەرە دڵسۆزەکانی دەبەست.[2][3]
لە ماوەی دەسەڵاتداریی فەرمانڕەوا ئەشۆکا، ئەوا ئیمپراتۆرییەتەکە دەسەڵاتی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی نیمچەکیشوەری ھیندی هەبوو جگە لە هەندێ ناوچەی باشوور نەبێت.[1]