بۆلیوود
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆلیوود ناوێکی نافەرمییە لەلایەن مێدیاکانەوە بەکاردێت بۆ کارخانەی یان پیشەسازی فیلمە ھیندییەکان کە دەکەوێتەی ناوچەی مەننەت لە مۆمبای لە ھیندستان. زۆر جار بۆلیوود بە سینەمای ھیندستان دادەنرێت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ناوە تەنیا بۆ ئەو فیلمانەیە کە بە زمانی ھیندیین[1] وە زۆرجار زمانی ئوردوویش بەکاردێت. وشەی بۆلیوود لەئەنجامی لێکدانی وشەی بۆمبای (ئەو ناوە بۆ شاری مۆمبای بەکاردەھات تاکوو ساڵی ١٩٩٦) و ھۆلیوود ھاتووە. زۆرینەی فیلمەکانی بۆلیوود یاخوود ھەمووی گۆرانی سەمای تێدای کە بەیەکەوەش تۆماردەکرێن و زۆرینەی گۆرانییەکانی بەشێوەی پلەی باک واتە لەلایەن گۆرانیبێژانی دی دەوترێت. وە ماوەی فیلمەکانی بۆلیوود زۆر درێژترن لە چاو فیلمەکانی ھۆلیوود بەجۆرێ ماوەی فیلمەکان درێژترن لە دوو کاتژمێر.
بۆلیوود پڕقازانجترین سینەمای وڵاتی ھیندستانە کە ٤٣٪ لەقازانجی سینەمای وڵاتەکە لەبۆلیوودەوە لەوکاتەی ٣٦٪ بۆ سینەمای تێلوگو و تامیلییە وە سینەماکانی دیکەی ھیندستانیش ٢١٪ ڕێژەکەیان بەردەکەوێت.[2] بۆلیوود یەکێکیشە لە گەورەترین سینەماکانی جیھان بۆ بەرھەمھێنانی فیلم وە یەکێکیەشە لەو سینەمایانەی جیھان کەساڵانە زۆرترین فیلم بەرھەمدەھێنن.[3][4][5] لەساڵی ٢٠١١ ٣. ٥ میلیارد لە بلیتەکانی بۆلیوود فرۆشراون لەتەواوی جیھان کە بەراود بە ھۆلیوود ٩٠٠ ھەزار بلیتی زیاترە.[6] لەساڵی ٢٠١٤ بۆلیوود ٢٥٢ فیلمی بەھەمھێنا ئەوەش لەکۆی ١٩٦٩ فیلم بووە لە تەواوی ھیندستان.