سیستمی پەرلەمانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیستمی پەرلەمانی بەمانای ئەوە دێت کەوا وڵات لەلایەن کابینەیەکی نوێنەری بەڕێوەدەچێت کە تیایدا لە ڕێگەی کۆبوونەوە و دەنگدانەوە بڕیار دەدرێت یاسا دروست بکرێت یان ھەڵبوەشێنرێتەوە. نوێنەرانی کابینەکە لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراون بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵات بکەن، پەرلەمان لە ئەندام و سەرۆک پێکھاتووە، ھەر کاندیدێکی پاڵێوراوی سەرکەوتوو کە دەبێتە ئەندامی پەرلەمان دەچێتە پاڵ گروپێک، پەرلەمان لە چەن گروپێک پێکھاتووە، کە ھەر گرووپێک دروشم و ئامانج و بیرۆکە و بیروباوەری تایبەت بەخۆی ھەیە لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی وڵات، ھەرچۆنێک بێت بەپێی زۆری ژمارەی دەنگەکان کاریگەری لەسەر بڕیارێک دروست دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە، وە ھەر گروپێک ئەندامی زیاتر بێت زیاتر دەتوانێت دەنگ و بیرۆکەکانی لە پەرلەمان گەشەپێدات و بڵاوی بکاتەوە بۆ جێبەجێبوون[1][2]