بریکس
کۆمەڵێک لە وڵاتەکان بە سەرکردایەتی حێزە ئابووریەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
بریکس بە زمانی ئینگلیزی (BRICS) ناوی کۆمەڵێکە لە وڵاتەکان بە سەرکردەیی ھێزە ئابووریەکانن و ئەو ناوە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین پیتی ناوی ئینگلیزی ئەو وڵاتانە، واتە بەرازیل، ڕووسیا، ھیندستان، چین و ئەفریقای باشوور. [1] سەرەتا ناوی گروپەکە بریک (BRICK) بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەفریقای باشوور ھاتە ناو گرووپەکە، گۆڕدرا بە بریکس (BRICS). لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ بڕیار درا لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە شەش وڵاتی ئەرژەنتین و ئیتیۆپیا و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئێران و عەرەبستانی سعوودی و میسر بخرێنە ناو گرووپەکە. [2]
ناوبڕ | BRICS |
---|---|
ناونراوە لەدوای | یەکەمین وشەی ناوی وڵاتەکان (بە ئینگلیزی) |
پێش | وڵاتەکانی بریک |
دروستبوون | ئەیلوولی ٢٠٠٦ (ھەڵە: یەکەم پارامەتر ناکرێت وەکوو ڕۆژ و کات مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.) (ئەیلوولی ٢٠٠٦) (۶۱مین دانیشتن) یەکەمین دانیشتنی بریکس: ١٦ ژوئن ٢٠٠٩ (ھەڵە: یەکەم پارامەتر ناکرێت وەکوو ڕۆژ و کات مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.) (١٦ ژوئن ٢٠٠٩) |
دامەزرێنەر | ۶۱مین دانیشتن :
نخستین نشست بریکس:
|
شوێنی دامەزران | شوێنی سازمانی میلەل، نیۆیۆرک (۶۱مین دانیشتن) یەکاترینبۆرگ (ئەوەلین دانیشتنی بریکس) |
جۆر | ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی |
مەبەست | سیاسی و ئابووری |
بوارەکان | پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان |
ئەندامان (۲۰۲۳) | ۵ (۱۱ ئەندام دوای ۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴) |
وێبگە | https://brics2023.gov.za/ |
پێشووتر ناسرابوو بە | بریک |
ھەرچەندە ئەندامانی گرووپی بریکس جگە لە ڕووسیا، ھەموویان لە پۆلی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیھان یان ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکانن، بەڵام بە گشتی بە ھەبوونی ئابووریی گەشەسەندنی خێرا و ھەمەلایەنە و کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر کاروباری جیھانی و ناوچەیی لە وڵاتانی دیکە جیا دەکرێنەوە. بریکس نیوەی دانیشتوانی جیھان پێکدەھێنێت و 28%ی ھێزی ئابووری جیھانی ھەیە.[3] ھو جینتاو سەرۆکی پێشووی چین پێی وایە کە گروپی وڵاتانی ئەندامی بریکس پشتگیری و باشترکردنی دۆخی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی چین و ھێزێکە بۆ پاراستنی ئاشتیی جیھانی.