سەردەمی زێڕینی ئیسلام
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەردەمی زێڕینی ئیسلام (بە عەرەبی: العصر الذهبي للإسلام ، بە ئینگلیزی: Islamic Golden Age) بە ساڵانی نێوان (٧٥٠-١٢٥٨) زایینی دەوترێت. لەم سەردەمەدا شارستانی ئیسلامی پێشڕەو بووە لە زانستەکانی : پزیشکی و ڤێرتێرنەری و دەرمانسازی و توێکاری و سرووشتزانی و ئەندازیاری و بیرکاری و گەردوونزانی و کشتوکاڵ و زەویناسی و ئابووری و ڕامیاری...و هتد. لە سەرەمە ئیسلامیەکاندا زانستی میکانیک پێی دەووترا (علم الحیل) ، زانستی جوگرافیاش پێی دەوترا ڕۆژمێری وڵاتان (تقویم البلدان) ، و زانستی کۆمەڵناسی پێی دەوترا ئاوەندانییەکان (العمرانیات) ، زانستی (زەویناسی) یان (جیۆلۆجی) پێی دەوترا (زانستی بەرد و چینەکانی زەوی) ، و زانستی فیزیاش پێی دەوترا (علم الطبیعة) سرووشتزانی ، موسوڵمانان پێشەنگ بوون لەم زانستانەدا.[1]
زانا (هۆوارد تورنەر) لە کتێبێکیدا لەسەر زانا موسوڵمانەکان نووسیویەتی : "زانا و هونەرمەند و میر و کرێکارە موسوڵمانەکان هەموو بەیەکەوە کلتوورێکی بێ هاوتایان درووستکرد و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری گەورەیان لەسەر هەموو کیشوەرەکانی جیهان درووستکرد." [2]