کورد
نەتەوەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوین / From Wikipedia, the free encyclopedia
کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بەسەر وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیا، سووریا، ئەرمەنستان، ئازەربایجان و بەشێک لە جۆرجیا دابەش کراوە و لە شاخەکانی ئەنادۆڵ ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاو بوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٥٥ تا ٧٠ میلیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.[2][42][43][44] زمانی کوردەکان لەسەدەی بیستەمدا لە لایەن زمانناسانی بیانی بە دوو لقی زمانە کوردییەکان و زازا-گۆرانی دابەش کراوە کە کوردەکان بە ھەردوو کوردی دەڵێن و ھەردوو لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. لە باری ئایینییەوە، نزیکەی ٦٥ لە سەدی خەڵکی کورد موسڵمانی سەر بە مەزھەبی سوننەی شافعین؛ بەدوای ئەوانە ٢٠ لە سەدیان عەلەوی، ١٠ لە سەدیان موسڵمانی شیعە، ٤ لە سەدیان ئێزیدی، یارسان، سارلی و شەبەک، ٠.٥ لە سەد نوێئایینەکانی مەسیحی و زەردەشتین بە لقە جیاجیاکانەوە و ٠.٥ لە سەدیش جوون و تاقمێکیش بەهایین. ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانیش سەر بە هیچ ئایینێک نین و بێدین، خواناباەوڕ، یاخود سەر بە ڕێبازەکانی دیکەی هاوشێوەی بێئایینخوازین، بەڵام لەو جێیەوەی کە ئەم ڕێبازانە لە هیچ کام لە پارچەکانی کوردستان بە فەرمی نەناسراون و ناچارن خۆیان سەر بە یەکێک لە ئایینە فەرمییەکان لە قەڵەم بدەن، هیچ ئامارێکیش سەبارەت بە سەرژمێریان لەبەردەستدا نییە
لەوانەیە پێویست بکات ئەم وتارە سەرلەنوێ بنووسرێتەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکانی شێواز. |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |