مەسیحییەت
ئایینی یەکەمی جیھان / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەسیحییەت یان (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز،[1] بە ئینگلیزیی: Christianity، لە وشەی یۆنانی: Xριστός ،Khristos، یاخود Christ، وێژەیییانە: «کەسێکی پاکبووەوە لە گوناھ») لە کوردەواریدا پێیان دەڵێن (فەلە)، یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراھیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، ڕەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە ھاتووە، بەواتای کەسی ھەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبووەوە، ئەم ناونانەش دەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوا کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێت، یەشوا کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و ھتد… لەو جۆرە ناونانانە؛ ئایینی مەسیحییەت لەئێستادا گەورەترین ئایینە و بە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویش ئایینی ئیسلامە. [2]
مێژووی دروستبوونی مەسیحییەت دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٧ی زایین لەڕەگێکی ھاوبەش لەگەڵ ئایینی جوولەکایەتیی، کە تا ئێستا شوێندەستی ئەو ڕەسەنییەتە ھاوبەشە وەک خۆی ماوەتەوە لەڕێگەی بەپیرۆز ڕاگرتنی تەورات و تەناخ لەلایەن مەسیحیییەوە کە ناوی دەبەن بە پەیمانی کۆن کە بەشی یەکەمی پەرتووکی پیرۆز پێک دێنێت لەلای مەسیحییەکان، لەکاتێکدا کە پەیمانی نوێ، بەشی دووەم پێک دێنێت. مەسیحییەکان پێیان وایە کە پێشگوێیەکانی کە پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن کردوویانە، لە یەشوادا ڕووی داوە، ئەمەشە ھۆی ڕێزگرتنییان لە تەورات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیمانی نوێ باس لە خوێندنەکان و ئامۆژگارییەکان و ژیانی عیسا دەکات، کە کۆی بڕواکانی مەسیحییەت پێک دێنێت.
زۆرترین شوێنکەوتووانی مەسیحییەت لەچەندین ڕێباز، بڕوایان وایە کە یەسووع، مەسیح و کوڕە واتە کەسی دووەمە لە سێ شێوەیی خودا، ھەروەھا ئەو خواوەندێکی تەواوە. ھەروەھا لە مریەمی پاکیزە لەدایکبووە بە شێوەیەکی دەرئاسا. لەماوەی ژیانی زەوییدا، خاوەنی کۆمەڵێک زۆر لە پەرجوو و شتی سەرسوورھێنەر بووە، دواتریش لەخاچدرا و کوژرا بەھۆی کووفر و گوناھەکانی مرۆڤەوە، پاشان دواتری لە مردن ھەڵدەستێتەوە لەڕۆژی سێیەمدا و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان یەکگرتوو لەگەڵ خودای باوک، بەوجۆرەی کە ڕۆحی لەلای ئاسمانە و لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی و ئاشتی دەگەڕێنێتەوە و ژیانی نەمری دەدات بە چاکان و پاشان لە بەھەشتدا.
حەوزی خۆرھەڵاتیی دەریای سپی ناوین چەقی قورسایی ئایینی مەسیحییەت بوو لە سەدە سەرەتایییەکاندا و ئورشەلیم، ئەنتاکیا، ئەلرەھا، ئەسکەندەرییە پایتەختی ڕۆشنبیریی مەسیحییەت بوون پێش گواستنەوەی بۆ ڕۆما و قوستەنتینیە و کاریگەرییان لە سەدەکانی ناویندا.
مەسیحییەت زۆری ناڵاند لەسەرەتاکانییەوە بەدەست سەرکوتکردن و کپکردنەکانی ئیمپڕاتۆرییەتیی ڕۆمی بەڵام لەسەدەی چوارەمەوە ئایین زاڵبوو بەسەر ئیمپڕاتۆرییەتدا سوودی لە ڕۆشنبیریی یۆنانی و ڕۆمانی وەرگرت و بەقووڵی کاریگەرییان ھەبوو لەسەری. وەک ھەر ئایینێکی دیکە، لەنێو مەسحییەتدا کۆمەڵێک ھۆز و ڕێباز و کڵێسا سەری ھەڵدا کە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش خێزانی گەورە: شەقبوونەکان ھاوکات بوون لە سەدەی چوارەمدا کاتێ کە کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی و ئۆرسۆدۆکسی کۆن لەیەک جیابوونەوە، لەپاش ئەو ساڵی ١٠٥٤ شەقبوونی گەورە ڕوویدا لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی دواتریش پرۆتستانییەت لەماوەی سەدەی شازدەھەمدا کە ناسراوە بە چەرخی چاکسازیی. وەک چۆن کاریگەر بووە، مەسیحییەت کاریگەریشی بەسەر ئایینەکانی ترەوە ھەیە و جێ دەستی زۆر دیاری ھەیە لەسەر شارستانییەتی نوێ و مێژووی مرۆڤایەتی لەچەندین سەدە و چەرخی جیا جیادا.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مەسیحییەت | |
---|---|
یەسووعی مەسیح: کەسایەتیی سەرەکی لە ئایینی مەسیحییەتدا. | |
ئایین | مەسیحییەت |
سەرکردە | بابا بینیدکتۆسی شازدەھەمی کڵێسای کاتۆلیکی بەتڕیرک بابا شنۆدەتی سێیەمی کڵێسای قوبتی ئۆرسۆدۆکسی بەتڕیرک بریتلماوسی یەکەمی بەتریریکییەتی قوستەنتینییەی ڕۆم ئۆرسۆدۆکسی شاژن ئێلیزابێسی دووەم سەرگەورەی کڵێسای ئەنجلیکانییەت و ھتد… |
شوێنی دەرکەوتن | قودس/ئۆرشەلیم، ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی |
درێژبوونەوە | ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، ئەورووپا، ئۆقیانووس، ئەفریقای ناوەڕاست و ئەفریقای باشوور، ھەروەھا لە ئاسیادا کەمینە پێک دێنن. |
ژمارەی بڕوادارانی | ٢٫٥ ملیار |
دامەزرێنەر | یەسووعی مەسیح |
شوێنە پیرۆزەکان | کڵێسای بەرزبوونەوە، ئورشەلیم، قودسی ڕۆژھەڵات، فەلەستین |
بڕواگەلی ئایینی | ئایینە ئیبراھیمییەکان |
ڕێژە زیاتر لە ٢.٥۳ ملیار (ئاماری ساڵی ٢٠٢٢)[3]
|