From Wikipedia, the free encyclopedia
لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم (لە وشەی یۆنانی: μόνος «تەنیا»، و θεός «خودا») بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا. ئایینە یەکتاپەرستییەکان ئەو ئایینانەن کە بانگھێشتیی پەرستنی تەنھا یەک ھەبوو دەکەن، کە خودایە، بە پێچەوانەی ئایینە فرەپەرستییەکان کە بانگھێشتی پەرستنی زۆرتر لە خودایەک دەکەن.
بە بڕوای موسوڵمانان تاکە ئایینی یەکتاپەرستی ئیسلامە کە بریتییە لە (الله) بە تەنھا پەرستن و ھاوەڵ دانەنان بۆ (الله) و خۆ دانە دەست فەرمانەکانی (الله) و دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە (الله) قەدەغەی کردووە، ئەو کەسانەی کە لەسەر ئایینی ئیسلام دەڕۆن بڕوایان وایە کە ھیچ خودایەک یان خواوەندێک شایەنی پەرستن نییە جگە لە الله و محەممەدیش نێردراوی خودایە.[1][2]
ھەندێکیش بڕوایان وایە کە ئایینەکانی مەسیحییەت، یەھوودییەت و زەردەشتییەت ھەر یەکتاپەرستی بە حیساب دێن، بەڵام ھەندێک لە موسوڵمانان ڕەنگە ئەم باوڕەیان قەبووڵ نەبێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.