موسڵمان
پەیڕەوکاری ئیسلام / From Wikipedia, the free encyclopedia
موسڵمان (بە عەرەبی: مُسِلم) بە کەسێک دەوترێت کە باوەڕی بە یەک خودایی و قورئان ھەیە وەک کتێبی خوا، و شوێن پەیامەکانی پێغەمبەر محەممەد ️دەکەوێت و پەیڕەوی یاساکانی ئایینی ئیسلام دەکات.
زۆرینەی موسڵمانەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، ئەفریقا و ھەندێک لە وڵاتانی ئاسیا دەژین. لە ساڵی ۲۰۲۰دا ٢ ملیار موسڵمان لە جیھان بوو.[1][2] زۆرینەی گەلی کورد موسڵمانن، بەڕێژەی ٩٠٪.[ژێدەر پێویستە]