مەلا مستەفا بارزانی
سەرکردەیەکی کورد بوو / From Wikipedia, the free encyclopedia
مستەفا شێخ محەممەد بارزانی ناسراو بە مەلا مستەفا بارزانی (١٤ی ئازاری ١٩٠٣ لە بارزان – ١ی ئازاری ١٩٧٩ لە واشینگتن دی سی) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. ڕۆڵی لە کۆماری مەھاباد ھەبوو و لە ساڵی ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١ شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکوومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەست پێ کرد و لە ١٩٧٥ شۆڕشەکە تێک شکا. لە ساڵی ١٩٧٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە سەبارەت بە مەلا مستەفا بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).
زانیاریی خێرا مەلا مستەفای بارزانی, لەدایکبوون ...
مەلا مستەفای بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی ئازاری ١٩٠٣ |
مەرگ | ١ی ئازاری ١٩٧٩(١٩٧٩-٠٣-٠١) (٧٥ ساڵ ژیاوە)[1] واشنتۆن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھۆکاری مەرگ | شێرپەنجەی سی |
شوێنی گۆڕ | بارزان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سەرۆکی پێشووی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان |
چالاکبوون | ١٩٥٠–١٩٧٥ |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | مەحبووبە بارزانی حەفسە بارزانی حەمایل زێباری ژنێکی ڕووسی (کێشەی لەسەرە)[2] |
مناڵ(ەکان) | لە مەحبووبە بارزانی: عوبێدوڵڵا، لوقمان، سابیر لە حەفسە بارزانی: ئیدریس، کومەیلی، زەکییە لە حەمایل زێباری: مەسعوود، دڵشاد، نیھاد، سەحاد، سەعاد، ویژە لە ژنێکی ڕووسی: کچێکی نەناسراو (کێشەی لەسەرە)[2] |
خزمەکان | بنەماڵەی بارزانی |
دایخە