کوردستان
ناوچەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، نیشتمانی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا)، باشوور (باکووری عێراق)، ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان[kurdish-alpha 2] و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان[kurdish-alpha 3] دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمیی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە.[4]
زمان | کوردی |
---|---|
شوێن | مێزۆپۆتامیای سەروو، لە ناو چیاکانی زاگرۆس، پێکدێت لە: بەشەکانی ڕۆژھەڵات، باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا (باکووری کوردستان)، باکوور، ڕۆژھەڵاتی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا (ڕۆژاوای کوردستان)، باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق (باشووری کوردستان)، ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان).[1] |
بەشەکان: | باکووری کوردستان (تورکیا) باشووری کوردستان (عێراق) ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ئێران) ڕۆژاوای کوردستان (سووریا) کوردستانی سوور (ئازەربایجان و ئەرمەنستان)[kurdish-alpha 1] |
نەتەوەکان | کوردستان تورکیا ئێران عێراق سووریا ئەرمەنستان ئازەربایجان ڕووسیا |
ناوچە | ١٩٠٬٠٠٠–٣٩٠٬٠٠٠ کم٢–٥٠٠٬٠٠٠ کم٢ (٧٤٬٠٠٠–١٥١٬٠٠٠ میل)[ژێدەر پێویستە] |
دانیشتووان | ۷۰،۱۳۷،۶۴۴ کەس [2][3]داڕێژە:Original research inline |
شارە گەورەکانی کوردستان | ئامەد، ھەولێر، کرماشان، قامیشلۆ، کەرکووک، سلێمانی، مێردین، سنە، ورمێ، مەھاباد، ڕحا، دھۆک، وان، کۆبانێ |
TLD پاوانی ئینتەرنێت | .krd |