ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر لە باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمی کوردستان ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەرە، شاری ھەولێر پایتەختەکەیەتی، ئەم ھەرێمە دەکەوێتە باشووری کوردستان و بەشێوەیەکی نافەرمی، باکووری عێراق، پێک ھاتووە لە چوار پارێزگا دھۆک، ھەولێر، ھەڵەبجە و سلێمانی، و ھاوسنوورە لەگەڵ ئێران و سووریا (خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا) و تورکیا. ھەرێمی کوردستان زۆربەی بەشی باشووری کوردستان دەگرێتەوە بەڵام ناوچە جێناکۆکەکانی ئەو بەشە ناگرێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە بەغدا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە شاری ھەولێر، کاتێک سوپای عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ لە زۆربەی ناوچە کێشە لەسەرەکان کشایەوە بەھۆی ھێرشی داعش بۆ ناوچەکە، ھێزەکانی پێشمەرگە چوونە ناوچە جێناکۆکەکان و کۆنترۆڵیان کردەوە، تا عێراق لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ناوچەکانی وەرگرتەوە. بەدرێژایی سەدەی بیستەم، کورد لە عێراق ھەوڵی بەدەستھێنانی خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی داوە. حکوومەتەکانی پێشووی سەدەی بیستەمی عێراق بەتایبەت لە سەردەمی بەعس چەندین ئۆپەراسیۆن و سیاسەتی لە دژی کوردەکانی باشووری کوردستان پەیڕەوکرد لەوانە عەرەباندن و جینۆساید و کیمیابارانکردن. بڕیاری ناوچە دژەفڕینەکانی عێراق بەسەر ئاسمانی باشووری کوردستان لە دوای ئازاری ١٩٩١ دەرفەتی پێکھێنانی حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی بە کوردەکان بەخشی بەشێوەی دیفاکتۆ ئەمەش یەکەمجار بوو دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان کوردەکان حکوومەتێکی خۆبەڕێوەبەری دابمەزرێنن. ئەم حکوومەتە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بەپێی دەستووری ٢٠٠٥ دانی پێدانرا.[1] ساڵی ٢٠١٧ ھەرێمی کوردستان بڕیاری گشتپرسی دا بۆ سەربەخۆی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٧ پەسەند کرا، کە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، ھەرێمی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر توانی سنووری دەسەڵاتی لە ئاژاوە و خراپی بارودۆخی ئەمەنی ڕزگار بکات کە عێراق لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣دا بەخویەوەبینی. ھەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠١٤ تووشی قەیرانی دارایی ھاتووە.[2][3]
Kurdistan Region ھەرێمی کوردستان |
|||||
---|---|---|---|---|---|
سروود: | |||||
سنووری ھەرێمی کوردستان (و ناوچە ناکۆکەکان)
██ خاکی دەسەڵاتی ئێستای ھەرێمی کوردستان ██ ناوچەی جێناکۆک لە ناو ھەرێمی کوردستان ██ ناوچەی جێناکۆک لە ناو عێراق ██ دەوڵەتی عێراق |
|||||
[[File: |280px |center |alt=|]] سنووری ئێستای ھەرێمی کوردستان
|
|||||
پایتەخت | ھەولێر
| ||||
گەورەترین | سلێمانی (بە ئیدارەی گەرمیانەوە) | ||||
زمانە فەرمییەکان | کوردی (سۆرانی و بادینی) | ||||
زمانە ناوچەییەکان | شێوەزاری ھەورامی، عەرەبی | ||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | کورد، عەرەب، تورکمان، کلد و ئاشووری، ئەرمەنی | ||||
دەوڵەت | پەرلەمانی فێدراڵیزم[ژێدەر پێویستە] | ||||
- | سەرۆکی ھەرێمی کوردستان | نێچیرڤان بارزانی | |||
- | سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان | مەسروور بارزانی | |||
دیموکراسی | دەنگدان | ||||
- | ڕاپەڕین | ٥ی ئازاری ١٩٩١ | |||
ڕووبەر | |||||
- | | ٨٣٦٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە () ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٨" مایلی چوارگۆشە |
|||
- | ئاو (%) | ٩٫٥ | |||
- | | ||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٦٬١٧١٬٠٨٣ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠١٨ | ٧٫١٥٨٫١٩٧ | |||
- | چڕی | ٤٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٥
) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
|||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٥ | ||||
- | سەرجەم | مەزەندەکردن ($26.5 billion ) | |||
- | سەرانە | $٧٬٠٠٠ ($٤٠٠٠ ) | |||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٥ | ||||
- | سەرجەم | مەزەندەکردن ($26.5 billion ) | |||
- | سەرانە | $٧٬٠٠٠ ($٤٠٠٠ ) | |||
Gini (٢٠١٢ ) | ٣٢ (ناوەند) (٤ ) | ||||
HDI (٢٠١٤ ) | ٠٫٧٥ (بەرز) (٧ ) | ||||
ناوچەی کاتی | کاتی کوردستان (UTC+٣:٠٠ ) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | yyyy.mm.dd زایینی | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .krd |
کوردستان بە واتای «نیشتمانی کوردان» دێت. چەمکی «کورد» لە وشەی لاتینی Cordueni داتاشراوە کە بە مانای دانیشتووانی پاشایەتی Corduene دێت، کە بوو بە ناوچەیەکی ئیمپراتۆری ڕۆمان لە ٦٦ پ.ز. لە دەستووری عێراقیدا، بە «ھەرێمی کوردستان» ئاماژەی پێکراوە. حکوومەتی ھەرێم بە «کوردستان - عێراق»، یان «ھەرێمی کوردستان» ناوی دەبات بەڵام دەستەواژەی «کوردستانی عێراق» بەکارناھێنێت. ناوی حکوومەتەکە «حکوومەتی ھەرێمی کوردستان»ە کە کورتەکەی لە زمانی ئینگلیزیدا KRG یە.[4] کوردەکان بە کوردستانی باشووریش ناوی دەبەن ئەوەش بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافییەکەیەوە کە بەشی باشووری کوردستانی گەورەی پێکھێناوە. لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعسدا لە حەفتاکان و ھەشتاکاندا، ھەرێمەکە بە «ھەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان» ناودەبرا.
لە یەکی کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مەندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت، سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتوو سەربەخۆ لەسایەی پاراستنی بریتانیادا. لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموود بەرزنجی کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکوومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. دوو ساڵی پێچوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات. یەکەم شۆڕشی لە ٢٢ی مایسی ١٩١٩ دەستی پێکرد و کە تێیدا ئەو کارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە مووسڵ و ھەولێردا بڵاوبووە. بریتانیا بۆ سەرکوت کردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیایی بەکارھێنا. بریتانییەکان مەحموودیان دوورخستەوە بۆ ھندستان. لە حوزەیرانی ١٩٢٠، ٦٢ سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە، داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا. ڕەتکردنەوەی بریتانییەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا دەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی بەغداو بەسرە داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی بریتانییەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت. لە ساڵی ١٩٢٢، بریتانیا شێخ مەحموودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات، بەو ھیوایەی شێخ مەحموود کوردەکان ڕێکبخاتەوەو دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای مووسڵ و کەرکووکیان دەکرد. شێخ مەحموود مەملەکەتی کوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند، دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنووردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازە پێکھێنراودا. لە ساڵی ١٩٣٠ و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە «عوسبەتول ئومەم»، شێخ مەحموود سێیەم ڕاپەڕینی دەستپێکرد کە بە ھێزە زەمینی و ئاسمانییە بریتانییەکان سەرکوتکرا.
بە ھاتنی ١٩٢٧، ھۆزی بارزانی بوونە پشتیوانی مافەکانی کورد لە عێراق. لە ساڵی ١٩٢٩، بارزانییەکان داوای ناوچەیەکی کوردییان کرد لە باکووری عێراق. بە پاڵپشتیی ئەم داوایانە، لە ساڵی ١٩٣١ ناسراوەکانی کورد سکاڵایەکیان دایە «عوسبەتول ئومەم» و داوای دامەزراندنی حکوومەتێکی سەربەخۆی کوردییان لێرد. لەژێر حکوومەتی عێراقی و بریتانییەکان، لە ساڵی ١٩٤٥، سەرکردەی ھەرە کاریگەری ھۆزەکە، مستەفا بارزانی ناچار کرا بڕواتە ئێران. دواتر چووە یەکێتی سۆڤێت، ئەمەش دوای ڕووخانی کۆماری مھاباد لە ساڵی ١٩٤٦.
دوای کودەتایەکی سەربازیی لەلایەن عەبدولکەریم قاسمەوە ساڵی ١٩٥٨، بارزانی توانی لە مەنفا بگەڕێتەوە و پارتێکی سیاسیی خۆی دابمەزرێنێت کە پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٦٠ شێوەی فەرمیی وەرگرت. دوای ماوەیەکی کەم، قاسم خێڵی برادۆست و زێباریی دژی بارزانی ھاندا. لە تەممووزی ١٩٦١، بارزانی یەکەم شۆڕشی خۆی دژی حکوومەتی عێراقی دەستپێکرد بەمەبەستی پارێزگاری لە زامنکردنی حوکمڕانیی کوردی. بەھۆی ئەو پەشێوییەی لە سوپای عێراقدا دروست بوو دوای کودەتاکەی ١٩٥٨، حکوومەتەکەی قاسم نەیتوانی شۆڕشەکان سەرکوت بکات. ئەم بنبەستە چەند گرووپێکی بەھێزی سوپای توڕەکرد، ئەمەش لەوانەیە یەکێک بووبێت لە ھۆکارە بەھێزەکانی پشت کودەتاکەی بەعس. عەبدولسەلام عارف لە شوباتی ١٩٦٤ ئاگربەستی ڕاگەیاند و ئەمەش بووە ھۆی دابەشبوونی کوردی شارنشینە ڕادیکاڵەکان لە لایەک و ھێزە تەقلیدییەکانی سەر بە بارزانی لە لایەکی تر. بارزانی ڕازی بوو بە ئاگربەستەکە و ڕادیکاڵەکانی لە پارتەکەی دەرکرد. سەرەڕای ئەمە، حکوومەتی بەغدا ویستی جارێکی تر جووڵانەوەکەی بەرزانی بەھۆی ھێزەوە ببەزێنێت. ئەم ھەڵمەتە لە ساڵی ١٩٦٦ دا سەرکەوتوو نەبوو چونکە ھێزەکانی سوپای عێراق لە نزیک ڕەواندوز لەلایەن ھێزەکانی بارزانییەوە بەزێنران. دوای ئەمە، لە حوزەیرانی ١٩٦٦، عارف بەرنامەیەکی ئاشتی خستەڕوو کە ١٢ خاڵی لەخۆ دەگرت، کە لەبەر لەکار لادانی عارف بە کودەتای بەعسییەکان جێبەجێ نەکرا. حکوومەتی بەعس ھەڵمەتی لەناوبردنی شۆڕشەکانی کوردی دەستپێکرد کە لە ١٩٦٩ ڕاگیرا. ئەمە دەتوانرێ بەشێکی بخرێتە ئەستۆی ئەو ناکۆکییە ناوخۆیییەی بەغدا لەسەر دەسەڵات و ئەو ئاڵۆزییانەی لەگەڵ ئێراندا ھەبوون. سەرەڕای ئەمانە، سۆڤێت فشاری لەسەر عێراق دادەنا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بارزانی دا. بەرنامەی ئاشتی لە ئازاری ١٩٧٠ خرایە ڕوو کە ئۆتۆنۆمییەکی فراوانتری بۆ کوردەکان لەخۆ دەگرت. پلانەکە کە ڕێگەی بە کوردەکان دەدا لە حکوومەتی بەغداش نوێنەرو بەشداریان ھەبێت، دەبوو لە چوار ساڵدا جێبەجێ بکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا، ھەر لەو کاتەدا حکوومەتی عێراقی دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بەرنامەی بەعەرەبکردن لە کەرکووک و خانەقین کە بە نەوت دەوڵەمەندن. لە ساڵەکانی دواتردا، حکوومەتی بەغدا بەسەر دووبەرەکییە ناوخۆیییەکانیدا زاڵ بوو و لە نیسانی ١٩٧٢ ڕێکەوتننامەی دۆستایەتی لەگەڵ یەکێتی سۆڤێت مۆر کرد، ھەروەھا کۆتایی بە تەریکگرتنی خۆی لە وڵاتانی عەرەب ھێنا. لەولاشەوە، کوردەکان ھەر پشتیان بە ھاوکاری سوپای ئێران بەستبوو و توانییان کەمێک ھێزەکانیان بەھێزبکەن.
لە ساڵی ١٩٧٤ حکوومەتی عێراقی ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی کوردەکان دەستپێکرد و بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دای ماڵین. عێراق بە ئێرانی ڕاگەیاند کە خواستەکانی ئێران بەدی دەھێنێت بەمەرجێک یارمەتی کوردەکان ڕاگرێت. بە میانگیریی سەرۆکی جەزائیر، ھۆری بۆمدین، ئێران و عێراق گەیشتنە ڕێکەوتنێکی گشتگیر لە ئازاری ١٩٧٥ دا کە بە ڕێکەوتننامەی جەزائیر بەناوبانگە. ئەم ڕێکەوتننامەیە وای کرد کوردەکان بەبێ یارمەتی بمێننەوە و تاران یارمەتییەکانی بزووتنەوەی کوردی نەدات. بارزانی ئاوارەی ئێران بوو، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرەکانیشی. ژمارەیەکی زۆریش خۆیان بەدەستەوە داو شۆڕشەکە دوای چەند ڕۆژێک کۆتایی ھات. لە ئەنجامی ئەمەدا حکوومەتی عێراقی بووە خاوەنی دەسەڵاتێکی فراوانتر بەسەر ناوچەکانی باکووری عێراقدا لەچاو پازدە ساڵی پێشوویدا و بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییە بپارێزێت، دەستی بە پلانی بە عەرەبکردن کرد ئەویش بە ھێنانی خەڵکی عەرەب بۆ ناوچە نەوتییەکانی کوردستان، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی کەرکووکو دەوروبەری. دوای ڕێکەوتننامەکەی جەزائیر، ڕێوشوێنی سەرکوتکەرانە لەلایەن حکوومەتەوە گیرانە بەر دژی کوردەکان و بووە ھۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان سوپای عێراقی و چەکدارە کوردەکان. لە ساڵانی ١٩٧٧، ١٩٧٨و ١٩٧٩، ٦٠٠ دێی کوردی خاپوور کران و نزیکەی ٢٠٠٠٠٠ کورد لە ناوچەکانی خۆیان ڕاگوێزران.
لە ماوەی جەنگی ئێران - عێراق، حکوومەتی عێراقی سیاسەتی دژە کوردیی گرتەبەر و وەک ئەمرێکی واقیعی شەڕێکی ناوخۆی لێکەوتەوە. عێراق کەوتە بەر ئیدانەکردنێکی بەرفراوان لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە، بەڵام ھەرگیز بەشێوەیەکی جددی سزا نەدرا بەرامبەر ئەو ڕێوشوێنە سەرکوتکارانەیەی گرتنییە بەر، لەوانە بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی دژی کوردەکان کە ھەزاران کوژراوی لێ کەوتەوە. ھەڵمەتی ئەنفالیش کۆمەڵکوژییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو دژی کوردەکانی عێراق جێبەجێکرا. لە ٢٩ی ئازاری ١٩٨٧ تا ٢٣ی نیسانی ١٩٨٩، سوپای عێراقی بە فەرماندەیی عەلی حەسەن ئەلمەجید ھەڵمەتی کۆمەڵکوژیی دژی کوردەکانی گرتەبەر کە لە چەند ڕوویەکەوە دژی مافەکانی مرۆڤ بوو، لەوانە: بەکارھێنانی بەرفراوانی چەکی کیمیاوی، خاپوور کردنی نزیکەی ٢٠٠٠ گوندی و کوشتنی نزیکەی ٥٠٠٠٠ دێنشینی کورد، ئەمە بەپێی محافزکارانەترین خەمڵاندن. قەڵادزێی گەورە شارۆچکەی کوردی (کە ٧٠٠٠٠ کەس دانیشتووانەکەیەتی) بە تەواوی خاپوور کرا لەلایەن سوپای عێراقییەوە. ھەڵمەتەکە تەعریبکردنی کەرکووکیشی لەخۆ گرتبوو، ئەویش دەرکردنی کوردەکان بوو لەو ناوچانەی بە نەوت دەوڵەمەندن و نیشتەجێکردنی عەرەبەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە شوێنیان. سەرچاوە کوردییەکان ژمارەی قوربانییانی ئەم ھەڵمەتە بە زیاتر لە ١٨٢ ھەزار ئەخەمڵێنن.
ھەرێمی کوردستان لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٧٠ دا وەک ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی کوردی دامەزرا، ئەمەش دوای ئەو ڕێکەوتنە ئۆتۆنۆمییەی لەنێوان سەرکردەکانی حکوومەتی عێراقی و سەرکردەکانی کوردە جڤاتی کوردەکانی عێراق مۆر کرا. ئەنجومەنی یاسادانان لە ھەولێر دامەزرێنرا و دەسەڵاتێکی تیۆریی ھەبوو بەسەر پارێزگا کوردنشینەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دا. ھەرچەندە لە ڕاستیدا ئەنجومەنەکە لە ساڵی ١٩٧٠ دا دامەزرێنرا بەڵام ھەر لەژێر کۆنتڕۆڵی سەدام حسێنی سەرۆکی عێراقدا بوو تا ساڵی ١٩٩١ کاتێک دوای کۆتاییھاتنی جەنگی کەنداو ڕاپەڕینی جەماوەریی سازکرا دژی دەسەڵاتەکەی. بایەخدان بە ئارامی و ئاسایشی ئاوارە کوردەکان ئەوکاتە ڕەنگی دایەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ٦٨٨ی دەرکرد بۆ پێکھێنانی «سەیڤ ھەیڤن» بۆ کوردەکان بەوەی کە ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو بریتانیا پارێزگاری ناوچە کوردییەکانی عێراق بکەن. ناوچەی دژە فڕین دھۆک و ھەولێری دەگرتەوە، بەڵام سلێمانی و کەرکووکی بەجێھێشتبوو. دوای چەند شەڕێکی خوێناوی لەنێوان ھێزە عێراقییەکان و کوردەکاندا، نایەکسانی لە ھێزدا دروست بوو، و حکوومەتی عێراقی سوپاکەی و کارمەندەکانی لە ناوچەکە کێشایەوە لە تشرینی یەکەمی ١٩٩١دا. لە ھەمان کاتدا، حکوومەتی عێراق ئابڵوقەی ئابووریی خستە سەر ھەرێمەکە، بە کەمکردنەوەی نەوت و خواردەمەنی. بەمەش ھەرێمەکە سەربەخۆیییەکی دیفاکتۆی ڕاگەیاند و لەلایەن ھەردوو حزبە گەورەکەوە، پارتی دیموکراتی کوردستا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوچەکەیان بەڕێوە دەبرد لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتەکەی بەغدا. حکوومەتەکە ئاڵاو سروودی نەتەوەیی خۆی ھەیە.
ھەڵبژاردنەکانی لە تەممووزی ١٩٩٢ ئەنجامێکی یەکلانەکەری ھەبوو، لەبەر ئەوەی ئەنجومەنەکە بە نزیکەیی دابەشبوو بەسەر دوو بەشی یەکسان بەسەر دوو پارتە سەرەکییەکە و ھاوپەیمانەکانیان. لەم ماوەیەدا، کوردەکان دوو ئابڵوقەیان چووە سەر، یەکێکیان ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر عێراقدا سەپاندبووی و ئەوەی تر کە سەدام حسێن بەسەر ھەرێمەکەدا سەپاندی. بەھۆی ئەم ئابڵوقانەوە، سەختییەکی ئابووری گەورە دروست بوو و بووە ھۆی دروستبوونی پێکدادان لەنێوان ھەردوو حزبە گەورەکەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دەستبەسەرداگرتنی جووڵە و سەرچاوەکانی بازرگانی. ئەمە بووە ھۆی کوشتاری ناوخۆ لەنێوان کوردەکان لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦. دوای ١٩٩٦، ١٣٪ی داھاتی نەوتی حکوومەتی عێراق تەرخانکرا بۆ کوردستانی عێراق و ئەمە بووە ھۆی گەشەیەکی ئابووری لە ھەرێمەکەدا. میانگیریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا ئاگربەستێکی فەرمیی لە نێوان دوو حزبەکەدا لێکەوتەوە کە بە ڕێکەوتننامەی واشنتۆن بەناوبانگە و لە ئەیلوولی ١٩٩٨ دا مۆرکرا. ھەرچەندە بۆچوونی ئەوتۆش ھەیە کە پڕۆگرامی نەوت بە خۆراک -١٩٩٧ کاریگەریی گەورەی ھەبووە لەسەر ڕاگرتنی ناکۆکییەکە. ھێزی حزبە کوردییەکان ھاوکاری ھێزی ھاوپەیمانیان کرد بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی عێراق لە پڕۆسەی ئازادی عێراقدا لە بەھاری ٢٠٠٣. ھێزی سوپایی کوردستان کە بە پێشمەرگە ناودەبرێن ڕۆڵی سەرەکییان زۆر گەورەیان بینی لە ڕووخاندنی حکوومەتی پێشووی عێراق.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکیانگرت و لەگەڵ چەند حزبێکی بچووکتردا ھاوپەیمانێتی کوردییان ڕاگەیاند کە ٥٣ نوێنەری ھەیە لە پەرلەمانی بەغدا، ئەمە لە کاتێکدایە یەکگرتووی ئیسلامی کورد ٥ کورسی ھەیە. سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی، بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی نوێ ھەڵبژێردراوە و مەسعوود بارزانیی سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە.
لە ساڵی ١٩٩٢ەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرێنراوە و پایتەختەکەی ھەولێرە. پەرلەمانی ھەرێم بە لایەنگرێکی زۆرەوە ھەڵبژێردراو ناوی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراقە و کابینەیەکی حکومیی لە پارتی و یەکێتیو ھاوپەیمانەکانیان (حزبی شیوعی عێراقی و حزبی سۆسیالیستی کوردستان و تاد) پێکھێنرا. نێچیرڤان ئیدریس بارزانی لە ١٩٩٩ و سەرۆک وەزیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
دوای ڕزگاری عێراق لە ٢٠٠٣، سیاسییەکانی کورد بوونە ئەندام لە ئەنجومەنی حوکمی عێراق. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ سێ ھەڵبژرادن ئەنجام درا ١) بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی ئینتیقالی ٢) بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق و ٣) بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان. یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ سەردەمی ئینتیقالی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی ئۆتۆنۆم-ی سەلماند بە «سەروەریی تەواو» و ڕێزگرتن لە دەستووری ھەمیشەیی. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دەستووری ھەیە بەسەر پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیالە و نەینەوا و کەرکووک.
ناوچەی ئاسایش سەقامگیر:
بەرەو یەکخستنەوەی نیشتمانی
ئابووری ھەرێمی کوردستان پشت دەبەستێت بە داھاتی نەوت، کشتوکاڵ و گەشتیاری. بەھۆی ئەو سەقامگیرییە ڕێژەیییەی کوردستان، ھەرێمەکە لە ڕووی ئابوورییەوە لە ناوچەکانی تری عێراق پێشکەوتووترە.
پێش لابردنی سەدام حسێن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٣٪ی داھاتی پڕۆگرامی نەوت بە خۆراکی عێراقی وەردەگرت. بە ھاتنی ٢٠٠٣و ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، پڕۆگرامەکە ٨٫٣٥ ملیارد دۆلاری لە کوردستاندا خەرج کردبوو. ئاسایشی خۆراکی کوردستانی عێراق وای کرد کە زۆرینەی داھاتەکان لە پڕۆژەی گەشەسەندن دا سەرف بکرێن وەک لە ناوچەکانی تری عێراق. بە کۆتاییھاتنی پڕۆگرامەکە لە کۆتایی ٢٠٠٣ دا، ٤ ملیارد دۆلار لە داھاتی نەوت بە خۆراکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە خەرجنەکراوی مابووەوە.
دوا بەدوای لابردنی حکوومەتەکەی سەدام حسێن و زنجیرە توندوتیژییەکەی بەدوایداھات، سێ پارێزگاکەی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا سێ پارێزگای عێراقیی بوون کە سوپای ئەمریکی بە "ئارام" پۆلینیان کردبوو. ئەو ئارامییە ڕێژەیییەی ھەرێمەکە ڕێی دا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند گرێبەستێکی وەبەرھێنان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا مۆر بکات. لە ٢٠٠٦ دا، یەکەم بیرە نەوت لە دوای ئازادکردنی عێراقەوە لە ھەرێمی کوردستان لێدرا لەلایەن کۆمپانیایەکی وزەی نەرویجییەوە بەناوی "دی. ئێن. ئۆ". لە سەرەتادا وا دەرکەوت کە کێڵگە نەوتییەکە لانی کەم ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی تیا بێتو لە سەرەتای ٢٠٠٧ دا ڕۆژانە ٥٠٠٠ بەرمیل نەوتی لێ دەربھێنرێت. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکەوتننامەی گەڕانیان مۆرکردووە لەگەڵ دوو کۆمپانیای تری نەوت دا، "وێسترن ئۆیەڵ ساندس"ی کەنەدیو "ستێرلین ئینرجی" بریتانی. سەقامگیرییەکەی ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی ئەوەی لە بەشەکانی تری عێراق پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت. لە ٢٠٠٤ داھاتی تاکەکەس لە ھەرێم بە ڕێژەی ٢٥٪ لە ناوچەکانی تری عێراق زیاتر بوو. دوو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی لە ھەولێرو سلێمانی ھەیە کە بە گەشتی ئاسمانیی بەستراونەتەوە بە وڵاتانی خۆرەڵاتی ناوەڕاستو ئەورووپاوە. حکوومەتەکە بەردەوامە لە وەرگرتنی داھاتی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق، و بەم زووانەش یاسایەکی یەکخراو بۆ وەبەرھێنانی بیانی دەردەکات. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی بۆ دروستکردنی شارێکی میدیایی لە ھەولێرو چەند ناوچەیەکی بازرگانیی ئازاد لە نزیک ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێرانو تورکیادا بنیاد بنێت.
لە ساڵی ٢٠٠٣ و، ھێزە ئابوورییە بەھێزەکەی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠٠٠ کرێکاری عەرەبی لە ناوچەکانی تری عێراقەوە ڕاکێشاوە. بە وتەی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، لە ٢٠٠٣وە ژمارەی ملیۆنێرەکانی شاری سلێمانی لە ١٢ەوە بووە بە ٢٠٠٠، ئەمەش دەرخەری گەشەی ئابووری ھەرێمەکەیە.
کوردستانی عێراق بە گشتی ناوچەیەکی شاخاوییە کە لە بەرزترین خاڵدا ٣٦١١ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە، ناوچەکە بە «چیکەدار» ناودەبرێت. چەندین ڕووبار بەنێو شاخەکاندا تێدەپەڕنو ناوچەکە تایبەتمەند دەکەن بە زەوی بەپیتو ئاوی زۆرو سروشتێک کە لە وێنە بچێت.
سروشتە شاخاوییەکەی کوردستان، جیاوازیی پلەی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانیو دەوڵەمەندییەکەی بە سامانی ئاو وا لە کوردستان دەکەن ببێت بە ناوچەیەکی کشتوکاڵیو گەشتیاری. سەرەڕای ئەمانە، چەند کانزایەک، بەتایبەت نەوت، کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەرێگەی ھێڵی بۆرییەوە لە کوردستان دەردەھێنرا.
گەورەترین دەریاچەی ھەرێم دەریاچەی دوکانە و زێی بچووک لە تەق تەق.
دەستەواژەی «باکووری عێراق» ناڕوونییەکی جوگرافی لە بەکارھێنانیدا ھەیە. «باکوور» بەگشتی بۆ ئاماژەکردن بە ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێنرێت. «ناوەڕاست» و «باشوور»یان «ناوەڕاست- باشوور» بە تایبەت بۆ ئەو ناوچانەی عێراق بەکاردێن کە ھەرێمی کوردستانی لێ بەدەر کرابێت. زوربەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن زۆر جار «باکوور» و «باکووری عێراق» بۆ ھەر ناوچەیەک بەکاردەھێنن کە بکەوێتە باکووری بەغداوە.
باشووری کوردستان بەسەر ٨ پارێزگادا دابەش کراوە کە ئێستا چوار دانەیان لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و چوارەکانی دیکەش لەلای حکوومەتی فیدراڵ داوای بەڕێوەبەریان لێدەکرێت.
ئەو پارێزگایانەی کە بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندان ئەمانەن:
ئەو پارێزگایانەی کە بەپێی دەستووری عێراق بەشێکی یان تێکڕای سنوورەکانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکەن:
پلان بۆ ڕاپرسییەک دانرا لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بۆ بڕیاردان لەسەر گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی پارێزگاکان یان بەشەکانیان بۆ ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ئەم ڕیفراندۆمە دەیویست ھەموو ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک، خانەقین و کفری لە پارێزگای دیالە، توزخورماتی لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئاکرێ و شێخان لە پارێزگای نەینەوا بگرێتەوە. ئەم ڕاپرسییە دواخرا بۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧، و دواتر بۆ شەش مانگی تر درێژکرایەوە. کوردەکان پێداگری لە ھەرچیزووتر جێبەجێکردنی ڕاپرسییەکە دەکەن.
شارە گەورەکان
ژمارەی دانیشتووانی ھەرێم نزیکەی ٥–٦ ملیۆن کەسە کە ٩٥٪ کوردی موسوڵماننو سەر بە مەزھەبی سوننەن. ژمارەیەکی بەرچاوی ئێزیدی و کاکەیی، جوولەکە و مەسیحییش ھەن. لە ڕووی نەتەوەیییەوە کوردەکان زۆرینەی ناوچەکە (نزیکەی ٩٥٪) پێک دێنن و ئەوی تر لە تورکمانی عێراق و ئاشووریی و ئەرمەن و عەرەبەکانی پێکھاتووە کە بە گشتی لە نیشتەجێی بەشی خۆراوای ھەرێمەکەن.
زاراوەی بابانی لە سلێمانی و زاراوەی ھەولێری لە ھەولێر قسەی پێ دەکرێ. زاراوەی ھەولێری وێکچونێکی زۆری لەگەڵ زاراوەی موکریانی دا ھەیە کە لە مەڵبەندی موکریان و شارەکانی پیرانشار و مەھاباد دا قسەی پێ دەکرێ. ھەروەھا زاراوەی بابانی وێکچونێکی زۆری لەگەڵ زاراوەی جافی دا ھەیە کە لە مەڵبەندی کرماشان دا قسەی پێ دەکرێ.
بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵانی ١٩٢٧–١٩٨٧ بەمجۆرە بووە:
تێکرای گەرمی مانگی کانوونی دووەم کەساردترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لەنێوان (٣٫١) پلەی سەدیدایە لەوێستگەی سەڵاحەدین، (٩٫٩) سەدییە لەخانەقین، بەگشتی چەند بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بڕۆین پلەی گەرمی دادەبەزێت لەبەرئەوەی چەند بەرەوە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت، لایەکانی باکووری ھەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەی کەلەکەمەرەی زەوییەوە دورترن کە دەبێتە ھۆی کورتی ڕۆژ لەنیوەی زستانی ساڵدا و کەمبوونەوەی گۆشەی تیشکی ھەتاو کەوتن. کەمی لاربوونەوەی گۆشەی کەوتنی تیشکی ھەتاو ھەروەھا ڕۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپەڵی ھەوایی کیشوەری وشک کە لەھاویناندا ھەرێم دەگرێتەوە، یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لەو وەرزەدا. تێکڕاکانی گەرمای مانگی تەممووز کەگەرمترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لە ٣٠ پلەی سەدی پترە. جیاوازییەکی زۆر لەبڕی بارانبارین لەھەرێمدا ھەیە ناوەندی بارانی ساڵانە لەھەرێمدا لەنێوان ٣٢٨ ملم دایە لەخانەقین و زیاتر لە ٧٠٢ملم لە زاخۆ و لەرواندز٦٩٦ ملم و لەئاکرێ ١٠٠٨ ملم و لەپێنجوێن ١٢٦٣ ملم، بەگشتی لەبارەی بڕی بارانی داباریو لەھەرێمدا دەتوانین بڵێین کەبارانی ھەرێم تابەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات بڕۆین پتر دەبێت، ئەمەش لەبەر ھۆکاری بەرزی و نزمی لەلایەک گوزەرکردنی ژمارەیەکی زۆرتر لە نەورایییەکانی کەش وھەوا بە ھەرێمدا جگە لەوەی کە جۆری نەورایییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قووڵتر دەبن، لەڕووی بارانەوە دەتوانین ھەرێم بۆ دوو ھەرێمی لاوەکی دابەش بکەین کەبریتییە لە
ئەم ھەرێمە بەشەکانی باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستانی عیراق دەگرێتەوە و سنوورەکانی باشووری لەگەڵ سنووری باشووری ناوچەی شاخاوی لەھەرێمدا دەڕۆن ئەم ھەرێمە بەزۆری ڕێژەی بارانەکەی جیادەکرێتەوە کەناوەندی ساڵانەی باران ٥٠٠ملم کەمتر نییە، بۆیە کشتوکاڵی زستانە لەم ھەرێمەدا ساڵانە ئەم ھەرێمە دەتوانێت بەتەواوی پشت بەباران ببەستێت.
ئەم ھەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کەبەرێژە بارانی کەمە (ساڵانە لە ٥٠٠ملم) کەمترە، ئەم ھەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کەبڕی بارانی مانگانە و ساڵانە و وەرزانە ھەڵبەز و دابەزێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەبەراورد کردن لەگەڵ ھەرێمی پێشوودا، بۆیە کشتوکاڵی زستانەی بەتایبەتی لەبەشەکانی باشوورو باشووری ڕۆژاوادا ڕەنگە ڕوبەڕوی ھەڕەشەی وشکی ببێتەوە.
.krd، دۆمەینی تایبەتی حکوومەتی ھەرێم
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.