کرماشان
شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
کرماشان (بە کوردیی باکووری: Kirmaşan، بە فارسی: کرمانشاە)، یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە. بە پێ سەرژمێری ساڵی ١٣٩٥ی ھەتاوی، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیک بە ٦٥١، ٩٤٦ کەس بووە. بەو بۆنەوە بە نۆیەمین شاری گەورەی ئێران و ھەروەھا گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەژماردەکرێت. کرماشان گەورەترین شاری کوردنشین لە ئێران و گرینگترین شار لە ناوچەی ناوەندی ڕۆژاوای ئێرانە. مێژووی پێک ھاتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی زایینی و ھەر لەو سەردەمەوە تا ھێرشی عەرەبەکان، وەکو دووەمین پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی ئێران لە سەردەمی ساسانییەکان دا جێی سەرنجی حکوومەت بوو. لە سەردەمی سەلجوقیەکاندا کرماشان گەورەترین شاری کوردستان بوو و لە سەدەکانی ناوین بە ناوی قەرمیسین وەکو یەکێک لە چوار ناوچەی عێراقی عەجەم ناسراو بوو. لەو سەردەمە بە عێراقی عەجەم، ویلایەتی کوێستان یان جەبالیان دەقۆت تا لەگەڵ ویلایەتی عێراقی عەرەب ھەڵە نەکرێتەوە. ویلایەتی کوێستان یان عێراقی عەجەم لە شوێنی ناوچەی میدیای کۆنە کەوتبوو. یازدە سەدە بە دوای ھێرشی عەرەبەکاندا، لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان لە ئێراندا دیسان شارەکە بووژایەوە و بە ھۆی کەوتنەوە لەسەر دوو ڕێگای ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا و ھەروەھا ڕێگای باکووری ڕۆژاوای ئێران بەرەو باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و نزیکی بە بەغدا و کەربەلا گرنگییەکی تایبەتی پەیدا کرد.
کرماشان | |
---|---|
کرمانشاە - کرمانشان- باختران - کرمانشاھان - Kermanshah - Kirmaşan | |
ناسناو(ەکان): خاکی مێژوو و ئەفسانە؛ خاکی خۆشەویستانی ھەمیشەیی؛ خاکی شیرین و فەرھاد | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | کرماشان |
شارستان | کرماشان |
بوون بە شار | سەدەی چوارەمی زایینی[1] |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | نادر نەورۆزی[2] |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٩٥٫٩٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٧٫٠٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٩٤٦،٦٥١[3] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی، سۆرانی، لەکی و ھەورامی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان، زەردەشتی، مەسیحی و جوو |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | [https://kermanshah.ir/ |
کرماشان لە بزۆتنەوەی مەشرووتەخوازیی ئێران بەشێکی زۆر گرینگی بوو و لە ماوەی شەڕەکانی یەکەم و دووھەمی جیھانی دا لە لایەن ھێزە داگیرکارەکانە داگیر کرا، بەڵام دوای شەڕ بەجێیان ھێشت. ئەم شارە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دا زیانی زۆری لێکەوت.
لە باکووری شاری کرماشان کێوی فەڕۆخشاد، لە باکووری ڕۆژاوای کێوی تاقوەسان، و لە باشووری ئەم شارە کێوی کووسفید (کێوی سپی) ھەڵکەوتووە و کرماشان یەکێکە لە شارێگاکانی پەیوەندیی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا و ھەروەھا کۆنترین ڕێگا بۆ چوون لە ئێرانەوە بەرەو مێزۆپۆتامیایە.
شاری کرماشان کەش و ھەوایەکی مامناوەند و کوێستانیی ھەیە. بەھۆی ئەم کەش و ھەوایە بوو کە لە سەدەی چوارەمی زایینی کە دێیەکی بچووک و خۆش کەش و ھەوا بوو لەلایەن ساسانەکان وەکوو پایتەختی دووەمی ئیمپراتۆرییەتی ئێران ھەڵبژێردرا. لەو سەردەمە کرماشان شوێنی خۆشگوزەرانیی شاکانی ساسانی بوو و باخەکان و کۆشکەکانێکی گەورە لەم شارە سازرا.
کرماشان ناوەندی وەرزێریی وڵاتی ئێرانیش ھەیە و زۆربەی ئابووریی ئەم شارە بە وەرزێری بەستراوە. ھەروەھا تەرخانکردنی خواردەمەنی، سەنعەتی ساختەمانی و سەنعەتەکانی دەستکرد لە کرماشان لە سێ مانگەکەی یەکەمی ساڵی ١٣٨٨ی کۆچی ھەتاوی (٢٠٠٩ی زایینی)، ٩٪ی سەرجەمی تەرخانکردنەوەی وڵاتی ئێران بووە.
خەڵکی کرماشان بە زاراوەکانی کوردیی باشووری (کەلھوڕی)، کوردیی سۆرانی (زاراوەی ئەردەڵانی و جافی)، لەکی و ھەورامی قسە ئەکەن. لە خوێندنگاکان و زانستگاکانی کرماشان تەنیا بە زمانی فارسی وانە دەدرێت و زمانی کوردی بۆ وانەخوێندنەوە قێخەیە.