پارێزگای کرماشان
پارێزگای کوردەواری لە ئیران و لەرۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای کرماشان | |
---|---|
استان کرمانشاە - Kermanshah province | |
وڵات | کوردستان ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای کرماشان |
ناوەند | کرماشان |
ژمارەی شارستانکان | ١٤ |
ژمارەی ناوچەکان | ٣٣ |
ژمارەی گوندەوارەکان | ٨٤ |
ژمارەی گوندەکان | ٣١٤٩ |
بوون بە پارێزگا | سەدەی چوارەمی زاینی[1] |
دەسەڵات | |
• پارێزگار | بەھمەن ئەمیری موقەدەم[2] |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٥٠٠٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٬٦٥٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٥٠ مەتر (٤٬٤٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٬٩٥٢٬٤٣٤[3] |
• چڕیی شاری | ٧٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی، سۆرانی، لەکی و ھەورامی و لوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان، زەردەشتی، مەسیحی و جوو |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | http://www.kermanshah.ir/ |
پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) پارێزگایەکە لە ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ڕووبەرەکەی ٢٤ ھەزار و ٦٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ١٧ھەمین پارێزگای گەورەی ئێرانە. پارێزگای کرماشان کە ١٫٥٪ی رووبەری ئەم وڵاتە دەگرێتەوە، یەکێکە لەو پارێزگاکانی رۆژئاوایی کە ھاوسنووری لەگەڵ عێراقدا ھەیە. ئەم پارێزگایە لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای لوڕستان و پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای ھەمەدان، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ پارێزگای دیالە و پارێزگای ھەڵەبجە لە عێراقدا ھاوسنوورە. شاری کرماشان ناوەندی پارێزگای کرماشانە.[4] بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ساڵی ٢٠١٣، پارێزگای کرماشان لە ١٤ شارستان، ٣٥ شارۆچکە و شارەدێ، ٣١ ناوچە و ٨٤ گوندەوار پێکھاتووە.[5]
پارێزگای کرماشان پڕ حەشیمەتترین پارێزگای کوردنشینی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.[6][7]