From Wikipedia, the free encyclopedia
شارەدێ وشەیەکی نوێی کوردییە کە تازە ھاتووەتە ناو زمانی کوردییەوە لە بەرامبەر وشەی عەرەبیی ناحیە بەکار دەھێنرێت، لە دابەشکردنە کارگێڕییەکاندا لە باشووری کوردستان. جۆرێکی ناوچەیییە کە زۆربەی کات بریتییە لە ژمارەیەک گوند یان ھەندێک جار کۆمەڵێک شارەدێی بچووک. لە تاجیکستان، بەشی ئاستی-دووەمە لە کاتێکدا لە سووریا، عێراق، لوبنان، ئوردن، سینجیانگ و ئیمپراتۆرێتیی عوسمانی پێشوو، وە ھەروەھا ناسرابوو بە بوجاک (ناوچە)، لە بەشی ئاستی-سێیەمە.[1]
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە باشووری کوردستان کە سەر بە دەوڵەتی عێراقە دابەشکردنە کارگێڕییەکانی لە دەوڵەتی عێراقەوە وەرگرتووە بۆیە وشەی ناحیە بەکار دەھێنێن و لە ئێستادا بەرامبەر ئەم وشە عەرەبییە وشەی شارەدێ وەک زاراوەیەک لە ھۆکانی ڕاگەیاندن کاری پێدەکرێت، دابەشکردنە کارگێڕییەکان بەدوای یەکدا وا دێت، پارێزگا (محافطة) و شارۆچکە (قضاء) و شارەدێ (ناحیة) و گوند (قریة).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.