ئایین
سیستەمی کۆمەڵایەتی-نەریتی-ڕۆحی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایین یان دین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیھانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لۆ نێوان مرۆڤ و ڕۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە ئایینەکان چیرۆک و ھێماو و نەریت و مێژووی پیرۆزیان ھەیە کە تێیدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون ڕوون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی ئایینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ.
زانیاریی خێرا ئایین, لقی ...
ئایین | |
---|---|
لقی | belief system، world view |
بەشێکە لە | magic and religion |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | خواناسی، ئایینناسی، مێژووی ئاینهكان، philosophy of religion، sociology of religion |
ھاشتاگ | religion |
Geography of topic | religion and geography |
جێبەجێکار | believer، cleric، religious، religious figure |
بەرامبەر | دژە ئایین |
پێڕست | list of religions and spiritual traditions |
دایخە
ئایین وەک پێویسیتییەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی (مرۆڤ) بە درێژایی مێژوو و وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا؛ و ھەر لە ڕێگەی ئایینەوە باس لە ژیانێکی ئەبەدی کراوە و باسی دووبارە زیندوو بوونەوە و بەھەشت و جەھەنەم کراوە…