ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارچەیەکی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمییە بۆ پارچەیەک لە خاکی کوردستان کە ئێستا بەشێک لە سنوورەکانی ئێرانە. زۆربەی دانیشتووانی لە کوردەکان پێکدێن و سنووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، عێراق، تورکیا و کۆماری نەخچیڤان ھەیە. پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام بەشێوەیەکی فەرمی بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن. ھەروەھا پارێزگاکانی لوڕستان، ھەمەدان، خووزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد بەشێوەیەکی نافەرمی لەخۆدەگرێت.[3]
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
کوردستانی ئێران | |
---|---|
کیشوەر | ئاسیا |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی ناوین |
وڵات | ئێران |
پارێزگاکان | ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام (فەرمی) ھەمەدان، لوڕستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی (نافەرمی) |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٦٩٬٤٤٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٤٬٠٣٥ میلی چوارگۆشە) |
(ڕووبەری ناوچە کوردییەکانی پارێزگای خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی ھەژمار نەکراون) | |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٨ ھەتا ١٠ ملیۆن[1] ١٠ ھەتا ١٢ ملیۆن[2] |
زمانەکان و ئایینەکان | |
• زمانەکان | کوردی (ناوەندی، باکووری، باشووری، لەکی، ھەورامی) ھەروەھا فارسی، ئازەری و لوڕی |
• ئایینەکان | ئیسلام (سوننە، شیعە)، یارسان، جوولەکە، بەھایی |
کوردانی خۆراسان پێکھاتەیەکن کە ژمارەیان نزیکەی ١٫٧ ملیۆن کەسە و لە ماوەی سەدەی ١٦ ھەتا ١٨ لە لایەن دەسەڵاتدارانی فارسەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەروە باکووری خۆراسان (باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران) گواسترانەوە و ئێستا لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور و بەشێک لە خۆراسانی ڕەزەوی دەژین.[4][5]