لەکی شێوەزارێکی کوردییە. زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن.[2] [3] [4] [5] [6] [7] [8] مهرداد ئیزهدی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی بهناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سهرهکی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.
لەکی | |
---|---|
قسەی پێدەکرێ لە | کوردستان ئێران عێراق |
ناوچە | زاگرۆسی ناوەندی |
ژمارەی ئاخێوەران | ١/٥ میلیۆن(2000) (ڕێکەوت نەدراوە) |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
|
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | lki |
Linguasphere | 58-AAC-aac |
سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارەیه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:
- بنزاری ناوەندی شێوەزاری لەکی (یا بنزاری کاکەوەنی)
- بنشێوەزاری ھەرسینی
- بنزاری کوودەشتی
ھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.[9]
ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.