کەربەلا
شارێکی عێراق / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەربەلا (بە عەرەبی: كربلاء) شارێکە لە عێراق کە کەوتووەتە ١٠٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شاری بەغدا. کەربەلا ناوەندی پارێزگای کەربەلایە. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە١.٢٢٠٠٠٠کەسە.
زانیاریی خێرا کەربەلا, وڵات ...
دایخە
کەربەلا بە ھۆی شەڕی کەربەلاوە ناسراوە کە لە ساڵی ٦٨٠ی زایینیدا ڕووی دا. کەربەلا لە شارە ھەرە مەزھەبی و پیرۆزەکانی شیعەکانە؛ چونکو کەربەلا شوێنی گۆڕی حوسێن کوڕی عەلی، ئیمامی سێیەمی شیعەکانە. ھەموو ساڵێک بە میلیۆنان کەس لە ئێران، عێراق، لوبنان و وڵاتە شیعەنشینەکانی تری دنیاوە سەردانی کەربەلا دەکەن بۆ تەواف و پرسەی بارەگاکانی ئەم شارە.[1][2]