ئیسرائیل
وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئاسیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.
State of Israel ئیسرائیل יִשְׂרָאֵל |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: Hatikvah (הַתִּקְוָה) |
||||||
پایتەخت | ئورشەلیم 31°47′N 35°13′E | |||||
گەورەترین | ئورشەلیم | |||||
زمانە فەرمییەکان | عیبری | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ٧٣٫٩٪ جوو، ٢١٫١٪ عەرەب، ٥٪ ئەوانی دیکە | |||||
دەوڵەت | پەرلەمانی | |||||
- | سەرۆک کۆمار | ئیسحاق ھێرزۆگ | ||||
- | سەرۆک وەزیران | بێنیامین نێتانیاھو [1][2] | ||||
وەرگرتنی سەربەخۆیی | سەربەخۆیی لە حووکمی بەریتانیا لەسەر فەلەستین | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٨٧٢٬٧٠٠، ٧٬٤١٢٬٢٠٠، ٨٬٤٦٣٬٤٠٠، ٨٬٦٥٤٬٩٠٠، ٨٬٧٩٦٬٢٠٠، ٨٬٨٩١٬٨٠٠، ٩٬٠٩٣٬٠٠٠، ٩٬٨٤٠٬٠٠٠ | ||||
دراو | شێکێل ₪ (ILS ) |
|||||
ناوچەی کاتی | IST (UTC+٢) | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .il |