![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ac/Selahattin_Demirta%25C5%259F_%2528cropped%2529.jpg/640px-Selahattin_Demirta%25C5%259F_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
سەلاحەدین دەمیرتاش
سیاسەتمەدارێکی تورکیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشوی HDP پارتی سیاسی ئەندام پەرلەمانی پێشوو | |
---|---|
![]() | |
سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٢ی جوونی ٢٠١٢ | |
سەرۆک کۆمار | ئەرتوغرول کورکچو سەباحەت تونجەل |
خانمەسەرۆک | فیگەن یوکسەکداغ |
پێشینە | ئەرتوغرول کورکچو |
سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان | |
لە پۆستدا بووە ١ی فێبرواری ٢٠١٠ – ٢٢ی ئاپریلی ٢٠١٤ | |
پێشینە | موستەفا ئایزیت دەمیر چەلیک |
پاشینە | پارتەکە ھەڵوەشاوە See پارتی دیموکراتی گەلان HDP |
ئەندامی پێشوی پەرلەمانی تورکیا | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٢ی جوولای ٢٠٠٧ | |
ناوچەی بەربژێری | دیاربەکر (٢٠٠٧) [جولەمێرگـ(ناوچەی دەنگدان) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٩٧٣-٠٤-١٠) ١٠ی نیسانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥١ ساڵ) پالۆ، خارپێت، باکووری کوردستان، تورکیا |
پارتی سیاسی | پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی (پێش ٢٠٠٨) پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان (٢٠٠٨–٢٠١٤) پارتی دیموکراتی گەلان (2014–present) |
خوێندن لە | زانکۆی ئانکارا |
ماڵپەڕ | Official website |
ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.
لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندامپەرلەمانەکانی ھەدەپە[1] بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا.[2]
لە تەممووزی ٢٠٢١، سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ئەو ساڵەی ڤایمەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤی وەرگرت.[3]