ھەورامان
دەڤەرێک لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەورامان یان ھۆرامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیاریی کوردستانە کە لە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانی ئێران و پارێزگای ھەڵەبجە عێراق ھەڵکەوتووە. ھۆرامان لە بواری فۆلکلۆرەوە زۆر دەوڵەمەندە و خاوەنی مۆسیقا و جلوبەرگی تایبەتە.
زانیاریی خێرا هەورامان هۆرامان, ڕووبەر ...
هەورامان
هۆرامان | |
---|---|
ناوچە | |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٠٬٣٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٩٨٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٧٥٠،٠٠٠ بۆ ١،٠٠٠،٠٠٠ [1] |
وێبگە | http://www.hawraman.com |
دایخە
زۆربەی خەڵکی ھۆرامان بە زمانی کوردی و شێوەزاری ھۆرامی قسەدەکەن. پاوە و نۆتشه (نۆدشه) و تەوێڵە و بیارە و هەورامانی تەخت ناوەندە شارییەکانی ھۆرامانن. ڕێژەیەکی زۆری ھۆرامییەکان ئێستا لە شارەکانی دیکەی کوردستان وەک مەریوان، ھەڵەبجە، سنە، کرماشان، سەوڵاوا، کانیدینار و کامیاران نێشتەجێ بوونە. لە ٢٧ی جولا ٢٠٢١ ھەورامان لە لایەن میراتی جیھانیی یوونێسکۆ خرایە ناو پێڕستی شوێنەوارە جیھانییەکانەوە.[2]