مۆسیقا
شێوازێک لە ھونەر کە بە دەنگ دروست دەکرێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆسیقا، موزیک یان سازبەندی (بە ئینگلیزی: Music) پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە دینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە.
زانیاریی خێرا مۆسیقا, لقی ...
مۆسیقا | |
---|---|
لقی | ڕابواردن، ھونەرەکان |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | مۆسیقاناسی، تیۆری مۆسیقا، sociomusicology |
بەرھەمەکان و ماددەکان | music |
ھاشتاگ | Music |
کتێبنامە | bibliography of music literature |
Entry in abbreviations table | mus. |
Mastodon instance URL | https://musicworld.social |
دایخە