مەھاباد
شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەھاباد شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە.[3][4] ئەم شارە ناوەندی شارستانی مەھابادە و شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی ھاوچەرخدا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان بوو و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا بووە.[7]
زانیاریی خێرا مەھاباد Mahabadمانگئاوا, وڵات ...
مەھاباد
Mahabad | |
---|---|
وڵات | ئێران |
پارێزگا | ورمێ[3][4] |
شارستان | مەھاباد |
ناوچە | ناوەندی |
بەرزایی | ١٣٤٠ مەتر (٤٬٤٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٦٨٫٠٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)[2][3] |
• ئایین | ئیسلام (سوننی)[3][4] |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤[5] |
وێبگە | شارەداریی مەھاباد[6] |
دایخە
مههاباد له باکوورەوە لهگهڵ شاری ورمێ، له باشوورەوە لهگهڵ شاری بۆکان، له ڕۆژھەڵاتەوە لهگهڵ شاری میاندواو، له ڕۆژاواوە لهگهڵ شاری پیرانشار و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سەردەشت ھاوسنووره. شاری مەھاباد بەهۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ورمێ، سنە و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە.[8] ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.[9]