![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/Piranshahr2014.jpg/640px-Piranshahr2014.jpg&w=640&q=50)
پیرانشار
شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
پیرانشار شارێک لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. پیرانشار لە ڕوانگەی دیمۆگرافییەوە، لە ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی زمانی-فەرھەنگیی کوردستان ھەڵکەوتووە. لە ڕووی دابەشکارییەکانی ھەرێمە کوردنشینەکان و تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگی، پیرانشار بەشێکە لە ھەرێمی موکریان.
پیرانشار
خانێ | |
---|---|
شار | |
![]() دیمەنێکی شاری پیرانشار | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | پیرانشار |
ناوچە | ناوەندی |
بەرزایی | ١٤٥٠ مەتر (٤٬٧٦٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٣٨،٨٦٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردیی ناوەندی، (موکریانی) |
• ئایین | ئیسلام سونی، (شافعی) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤٤٤٢٢ |
شاری پیرانشار بە پێوانەیی ١٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە کەوتووەتە ٤٥ پلە و ٣٦ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتی و ٣٧ پلە و ١٦ خولەکی پانایی باکوور. لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ شاری شنۆ بە ٤٧ کیلۆمەتر، لە باکوور شاری نەغەدە بە ٤٧ کیلۆمەتر، لە باکووری ڕۆژھەڵات شاری مەھاباد بە ٧٥ کیلۆمەتر، لە باشووری شاری میراوە بە دووری ٤٥ کیلۆمەتر و ھەروەھا شاری سەردەشت بە ٩٥ کیلۆمەتر و لە ڕۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان سنووری ھەیە.
ژمارەیی ماڵ و دانیشتوان بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٣٩٥ ی ھەتاوی: خانەوار: ٢٧٦١٧ دانیشتوان: ١٣٨، ٨٦٤ ژن: ٦٨٢٧٤ پیاو: ٦٨٤٠٣ خوێندەوار: ژن ٢٧٥١٦، پیاو ٣٧٩٣٩. نەخوێندەوار: ژن ١٩١٠٧، پیاو ٩٣٤٣.
لێکۆڵینهوه کۆنینهناسییهکان نیشان دهدهن که مێژووی شارنشینی له دهشتی پیرانشار که شاری پیرانشار بهشێکه له ئهو، دهگهڕێتهوه بۆ سهردهمی برۆنز و سهردهمی ئاسنی پێشامێژوو. شارستانی پیرانشار ههشت ههزار ساڵ مێژووی شارنشینی ههیه.[1]