![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e2/Mukriyan_in_West_Azerbijan.png/640px-Mukriyan_in_West_Azerbijan.png&w=640&q=50)
موکریان
From Wikipedia, the free encyclopedia
موکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یان Mukriān[1]؛ ھەروەھا: مکوریان، موکوریان یان مُکُریان[2]) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە. ناوچەی موکریان لە شارستانەکانی بۆکان، پیرانشار ،مەھاباد، شنۆ، سەردەشت، قەڵادزێ، نەغەدە، میاندواو، ساینقەڵا، تیکاب دەگرێتەوە.[3]ھۆزی موکری لە موکریان نیشتەجێیە و دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیەیە.
موکریان | |
---|---|
![]() | |
وڵات | کوردستان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٧٩٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٬٩٢٩ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٬٣٦١٬٨٨١ |
زمان و ئایین | |
• زمانەکان | زۆرینە: کوردی کەمینە: ئازەری |
• ئایینەکان | زۆرینە: ئیسلامی سوننە کەمینە: شیعە، یارسان |
نەتەوەکان | کورد، ئازەربایجانی، فارس، ئەرمەنی |
بێجگە لە کوردەکان کە نەتەوەی سەرەکیی موکریانی کوردستانن، ئازەرییەکانیش کە ھۆزی کۆچەرن وەک کەمایەتی لە موکریاندا دەژین. موکریان ئەو شوێنەیە کە بۆ یەکەم جار ئاڵای کوردستان لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا شەکایەوە.[4] بوونی نەتەوەکانی کورد و ئازەری و ئایینەکانی سوننی و شیعە و یارسان لە موکریاندا جاربەجار بووەتە ھۆی تێکھەڵچوونی دانیشتووانەکەی. لە بواری ئابوورییەوە، سەرچاوەی ئاوی زۆر، کانزاکانی دەوڵەمەندی ژێرزەوی وەک زێڕ، مس، ڕووی و سوورب لە ناوچەکانی سەردەشت، تیکاب و ساینقەڵادا، کانزای بەردە خەمڵێنەرەکان و بەربڵاوبوونیان لە ناوچەکەدا، چاوگەی جیوە لە مەھاباددا، سیلیس لە دەوروبەری پیرانشاردا و… بوونەتە ھۆی گرنگبوونی ناوچەی موکریان.[5]