![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/dd/Mahabad_County.png/640px-Mahabad_County.png&w=640&q=50)
شارستانی مەھاباد
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی مەھاباد لە باشووری پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. لە باکوورەوە لەگەڵ شارەکانی میاندواو و نەغەدە، لە باشوورەوە لەگەڵ شاری سەردەشت و بەشێک لە شاری بۆکان، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شاری پیرانشار و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شاری بۆکان ھاوسنوورە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری مەھابادە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:[1]
زانیاریی خێرا شارستانی مەھاباد, وڵات ...
شارستانی مەھاباد | |
---|---|
Mahabad County | |
![]() جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوادا | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | عارف خدرلوو |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٢١٥٬٥٢٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی، سۆرانی |
• ئایین | ئیسلام، سوننە |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | فەرمانداریی شارستانی مەھاباد |
دایخە
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ٢١٥٬٥٢٩ کەس بووە کە ١٠٨٦٥٤ کەسیان پیاو و ١٠٦٨٧٥ کەسیشیان ژن بووە.[2]