بۆکان
شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆکان شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ورمێ لە ئێران ھەڵکەوتووە. بەپێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان ٢٥٤١٫٣٠٦ کیلومەتری چوارگۆشەیە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکوورەوە لەگەڵ میاندواو، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان و شاری سەقز، لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. کێشەی دیاریکراو بریتییە لە: ھەڵەی ڕێنووسی. |
بۆکان
شاری حەسەن زیرەک، شاری سەردار عزیزخان موکری بووکی کوردستان، بووکی موکریان | |
---|---|
چەند دیمەنێکی شاری بۆکان | |
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | بۆکان |
ناوچە | ناوەندی |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧) | |
• سەرجەم | ٢٥١٫٤٠٩ (شارستان) ١٩٤٫٠٠٠ (ناو شار) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ و ٦٢، ٦٣، ٦٥ |
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن دایرەی ئاماری ئێرانەوە بڵاو بووەتەوە ڕێژەی دانیشتووانی بۆکان گەیشتووەتە ٢٥١٫٤٠٩کەس کە، ١٩٣٫٥٠١ کەس لە شاردا دەژین. بەپێی ھەمان زانیاری بۆکان لە نێو شارە کوردنشینەکانی ئێراندا دوای کرماشان، ورمێ و سنە گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکوور و باشووری ڕۆژاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بووەتە ھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە.
شاری بۆکان لەگەڵ سنە گەورەترین شاری لەسەداسەد کورد و سوننەنشینی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و چوارەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ھەروەھا بۆکان گەورەترین شاری ناوچەی موکریانە.
بۆکان گەورەترین شاری کۆچەروەرگر لە ئێران دایە، ھەروەھا دوای ورمێ دووھەمین شاری خوێندەوار لە پارێزگای ورمێەی ئێران دێتە ئەژمار.
بۆکان لە ناو کورددا بە شاری زیرەک حەسەن زیرەک، شاری سەردار عەزیزخان موکری، شاری ھەژار، سادق شەرەفکەندی، ھونەرمەند ئاوات بۆکانی، عەبباسی حەقیقی و مەڵبەندی ھونەر و بووکی کوردستان بەناوبانگە.