![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/75/Shahindezh_County.png/640px-Shahindezh_County.png&w=640&q=50)
شارستانی ساینقەڵا
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی ساینقەڵا یان شاھیندژ (بە کوردی ھەڵۆژین)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ھەڵۆژینە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی میاندواو و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سەقز و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی تیکاب و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی بۆکان.
شارستانی ساینقەڵا
شارستانی ھەڵۆژین | |
---|---|
شھرستان شاھیندژ - شاھیندژ بۆلگەسی - Shahin Dezh County | |
![]() جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٨٩ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | ئەمیر تەیمووری |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٢٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٩٢٬٤٥٦ |
• شاری | ٥٤٬١٣٥ |
• لادێیی | ٣٨٬٣٢١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | ساینقەڵا |
پێش ئەوەی ببێتە شارستان، شارستانی ساینقەڵا ناوچەیەک (ناحیە - پەخش) بووە لە شارستانی مەراغە. دوای دەرچوونی یاسای پاشایەتی دەستووری لە ئێران لە ساڵی (١٩٠٦)دا یاسایەک دەرچوو بەناوی یاسای دروست کردنی ویلایەتەکان کە ئێران بووە چوار ویلایەت ئازەربایجان یەکێک بوو لە ویلایەتەکان، لە ساڵی (١٩٣٧)دا ئێران بووە دە ویلایەت کە ئەوکات ئازەربایجان بووە دوو بەش و بوو بە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئیتر لەو کاتەوە ساینقەڵا بووە بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
لەسەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦)دا ژمارەی دانیشتوانی (٩٢٤٥٤)کەس بووەو (٤٦٤٦١)ی نێر بووە و (٤٥٩٩٥)ی مێ بووە، شارستانی ساینقەڵا لە (٢) ناوچە (پەخش) و (٣) گوندستان و (٣) شارەدێ و (١٥١) گوند پێکھاتووە، ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.[1]