جوانڕۆ
شارێک لە ڕۆژهەلات، کرماشان / From Wikipedia, the free encyclopedia
جوانڕۆ ناوێکی کۆنە بۆ ناوچەیەک پێکھاتوو لە شارستانەکانی جوانڕۆ (قەڵای جوانڕۆ)، ڕوانسەر، بەشێک لە پاوە، سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی کوردستانی ڕۆژھەڵات. سەد لە سەدی خەڵکی جوانڕۆ کورد و لە ئێلی جافن. جوانڕۆ لە باکوورەوە لەگەڵ پاوە، لە باشوورەوە لەگەڵ سەلاسی باوەجانی، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕوانسەر و لە ڕۆژاوایەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ھاوسنوورە. شاری جوانڕۆ بە زێدی ئێلی جاف ناس دەکرێت. دانیشتوانی شارستانی جوانڕۆ موسڵمان و سوننین.[1][2][3][4][5]
زانیاریی خێرا جوانڕۆ قەڵا، قەڵای جوانڕۆحەوت قەڵا, وڵات ...
جوانڕۆ
قەڵا، قەڵای جوانڕۆ حەوت قەڵا | |
---|---|
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | کرماشان |
شارستان | جوانڕۆ |
بەرزایی | ١٣٣٩ مەتر (٤٬٣٩٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٧٩،٩٤٥ کەس |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٣ |
دایخە
دانیشتووانی جوانڕۆ بە شێوەزاری کوردیی سۆرانی ئەدوێن و زۆربەی زۆری خەڵککە شوێنکەوتووی ئایینی ئیسلامن.