![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0b/Felahati.jpg/640px-Felahati.jpg&w=640&q=50)
ئیلام
شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیلام یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای ئیلامە. ئیلام لە شارە کوردنشینەکانی ئێرانە[4][5] و زۆربەی دانیشتووانی لە ئیسلامی شیعە پەیڕەوی دەکەن.[6][7] لە ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٢١٣٬٥٧٩ کەس لە ٥٢٬٤٧٤ خێزان بووە.[8] ئەم شارە لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چیای کڤەر و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە. ھەروەھا خەڵکی ئیلام بە زمانی کوردیی باشووری قسە دەکەن.[9][10][11][12] ئیلام لە دوای شارەکانی کرماشان، ورمێ و سنە چوارەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
زانیاریی خێرا ئیلام, وڵات ...
ئیلام | |
---|---|
ایلام - Ilam | |
چەند دیمەنێکی شاری ئیلام | |
![]() شاری ئیلام | |
پۆتانەکان: 33.6374°N 46.4227°E / 33.6374; 46.4227 | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | ئیلام |
ناوچە | ناوەندی |
بوون بە شار | سەدەی چوارەم |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | تاڵیب سادقیان[1] |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٤٠٣ مەتر (٤٬٦٠٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٩٤،٠٣٠[2] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی، سۆرانی، لەکی و لوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان و زەردەشتی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٨١٥[3] بەرز · ٨مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
پۆستاڵکۆد | ٦٩٣١١–٦٩٩٩١ |
پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن | ٩٨٨٤+ |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | www.ilam.ir |
دایخە