قەزای سۆران
From Wikipedia, the free encyclopedia
[3] قەزای سۆران ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە کە یەکێکە لە ئیدارە سەربەخۆکانی پارێزگای ھەولێر کە لە شارەکانی سۆران و ڕەواندز و چۆمان و سیدەکان و خەلیفان و مێرگەسۆر پێکدێت. تەنھا قەزای سۆران ٥٧ گەڕەک و چەندین ناحیە و ٣٤٦ گوند دەگرێتەوە.[4][5][6] سۆران دەکەوێتە دەشتێکەوە کە بە چیاکانی زۆزک لە باکوور (١٨٢)م و کۆڕەک لە باشوور (٢١٢٧) م ھەندرێن لە ڕۆژھەڵات (٢٩٢٥ م) و برادۆست لە ڕۆژاوا (٢٠٧٦)م دەورە دراوە.[7][8]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
زانیاریی خێرا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران, وڵات ...
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران | |
---|---|
پۆتانەکان: 36.65547°N 44.54220°E / 36.65547; 44.54220 | |
وڵات | کوردستان[1] |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[2] |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | قەزای سۆران |
دەسەڵات | |
• شەرپەرشتیار | ھەڵگورد شێخ نەجیب |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ١٥٩٬٩٦٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی |
• ئایین | زۆرینە: ئیسلام (سوننە) کەمینە: مەسیحییەت |
ناوچەی کاتی | UTCتێبینی نەکراوە (+٣) |
• ھاوین (DST) | +٣ |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٦٦ |
وێبگە | https://soran.gov.krd/ |
دایخە
ھەروەھا سێ ڕووبار لە ناوچەی سۆراندا ھەن ئەوانیش ڕووباری باڵەک، باڵەکیان و بێخاڵە. لە زستاندا سۆران ساردە و لە ھاوینیشدا گەرمە، بەڵام لە ھەردوو وەرزی پاییز و بەھاردا ئاوھەوایەکی خۆشی ھەیە. ئەو شارۆچکەیە خاوەن دیارترین سێ ناوچەی گەشتیارییە لە ھەرێمی کوردستان ئەوانیش جوندیان و بێخاڵ و گەلی عەلی بەگە.