![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a8/Hewler_governorate_2012.png/640px-Hewler_governorate_2012.png&w=640&q=50)
قەزای کۆیە
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر. مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە بە ڕووبەری ٢٠٥٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە و بەرزایی ١٢٦٠ میتر لە ئاستی زەریاوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩٥٢٤٦ کەسە کە لە دو نەتەوەی کورد و کلدان پێکھاتووە.[2]
قەزای کۆیە | |
---|---|
'قەزا | |
بە عەرەبی: قضاء کویسنجق بە ئینگلیزی: Koy Sinjaq District | |
![]() قەزای کۆیە | |
پۆتانەکان: 36.08314°N 44.63329°E / 36.08314; 44.63329 | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
مەڵبەند | کۆیە |
بوون بە قەزا | ١٩١٨ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٠٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٩٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٢٠ مەتر (٢٬٠٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٩٥٬٧٤٦ |
سەرناوی دانیشتوو | کۆیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[1] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزایەی کۆیە خاوەن پێگەیەکی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی عیراق و کوردستاندا. بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی کە بەرزیەکەی ١٢٦٠ کم و چیای ھەیبەت سوڵتان کە بەرزیەکەی ١٠٩٢ کم لە رووی ئاستی دەریاوە دەبێت. دەگوترێت کە مێژووی دروستبوونی شاری کۆیە، بۆ دەگەڕێتەوە بۆ گوندی ئاسکی کۆیە و پێی گوتراوە ئەسکی کۆ (بەتورکی بە واتای کۆنەگوند دێت)، بەڵام دواتر خەڵکەکە روویان لە حەمامۆک کردووە کە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرە و بەوناوچەیش گوتراوە کاولە کۆ. دواتریش لە شوێنی ئێستای کۆیە جێگیربوون ودەوڵەتی عوسمانی لێ پاش نەمانی میرنشینی بابان و سۆران ئیدارەیەکی رەسمی لێ دامەزراندووەو ناوی ناوە (کۆی سنجاق) سنجاقیش یەکەیەکی ئیداری بوو لە دەوڵەتی عوسمانی.
کۆیە زیاتر لە ٨٠ شوێنەواری ھەیە لەوانە: خرابە، کلێسە، قەڵای شیلە، ئەسکی کۆیە، گوبتەپە، سکتای قەیسەری، باواجی، سماقۆڵی میرسەید، چنارۆک و حەمامۆک. بۆیەکەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی ١٨٨٥ قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لەساڵی ١٩١٨ کۆیە کراوە بە قەزا. لەساڵی ١٩٨٨لە ژێر وەک کاردانەوەیەک دژی بزاڤی بڵاوی پێشمەرگە، حکومەتی عیڕاق کۆیەی لە قەزا بچوککردووەتەوە و کردی بە ناحیە، بەڵام دوای ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆیەی کردەوە بە قەزا.