سۆران (شار)
شارێک لە باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
شارێک لە باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
سۆران شارێکی باشووری کوردستانە، شارێکی نوێییە، تا سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی دیانا کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، شاری سۆران، کە سەنتەری قەزای سۆرانە و ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیووە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٩٠ ھەتا ٢٠٠٣ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری سۆران بە زیاتر لە ٢٠٠٬٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.[3]
سۆران | |
---|---|
بە عەرەبی: سوران بە ئینگلیزی: Soran | |
پۆتانەکان: 36.65558°N 44.54217°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[1] |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران |
قەزا | سۆران |
بوون بە قەزا | ١٩٨٠ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٨٩ مەتر (٢٬٢٦٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٢٠٠،٠٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | سۆرانی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی، کەلھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[2] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ھەروەک دەزانین، وشەی "سۆران" لە زمانی کوردی دا، لە زۆر شتا بە کاردێت.
کاتێک باران زۆر دەباری و شڵێوە و لەنگێزەی بنەوەشت دەکات، خاک و دەرودەشت و کێو پارەکان زۆرتر رەنگی سووریان لێ دەنیشێت. وشەی "سۆران"، لە " سوور"ەوە ھاتووە. و "سۆران " یانی "سووران" یا کورد وتەنی سوورکەڵانیەکان یا دەڤەرە سوورەکان. لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆرێ، کە ئەی بۆ "سووران" نیە و " سۆران"ە، کە ئەمەش ھۆی ئەوەیە لەو ناوچەیە، بە رەنگی "سوور" دەڵێن " سۆر" و " سۆران " کۆی وشەی " سۆر"ە، واتە سوورەکان.
مێژوونووسان دەگێڕنەوە کە سەرەتای درووستبوونی میرنشینی سۆران، دەگەڕێتەوە بۆ (کەلۆس) ناوێک، دواتر کوڕەکەی جێیگرتووەتەوە ناوی (عیسا) بووە. ئەم عیسا ناوە ھێزێکی کۆکردووەتەوە و چووەتە سەر قەڵای ئاوان، کاتێک گەمارۆیداوە لەسەر بەردێکی سوور وەستاوە کە ڕوانووێتە سەر قەڵاکە، ئیتر نازناوی ھاوەڵانی بەردی سووریان بە خۆی و لایەنگرانی دا. وەنەوەکانی بە سووران یان سۆران ناویان دەرکرد.[5]
ناوی سۆران لە میرنشینی سۆرانەوە ھاتووە کە بەھێزترین و دەوڵەمندترین میرنشینی کوردی بوە لە سەردەمەکەدا، لە ساڵەکانی ١٨٣٠ میر محەممەد یان پاشا کۆرە حکومڕانی میرنشینەکە تۆپخانە و سکەی پارەی لێداوە بەھیوای دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ و دوایین پایتەختی ڕواندز بوە لە دوای ھاودیان و ھەریر، بەڵام لەلایەن عوسمانییەکانەوە لەناوبراوە. گەورە بوون و ئاوەدان بوونی شاری سۆران (دیانای کۆن) لەدوای سیاسەتە شۆڤێنییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق بوو. بەھۆی ڕاگواستنی ناحیە و گوندەکانی ناوچەکە و کۆکردنەوەیەیان لە کۆمەڵگا گەمارۆ دراوەکاندا، ساڵی ١٩٨٠ کراوە بە قەزا، لە سۆران چەندین نەتەوە و عەشیرەتی جیا و کوردانی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان بەیەکەوە بە ئاشتی دەژین ئەمەش سیمایەکی پێکەوە ژیان و جوانی بە شارەکە بەخشیوە
دەکەوێتە نێوان کێوە بەرزەکانی کۆڕەک، ھەندرێن، زۆزک، حەسەنبەگ، سەرتیز، ئیسقێل و برادۆست، لەرۆژھەڵات زۆزک و حەسەن بەگ لە باکوور گۆرەز و ئیسقێل و لە ڕۆژاوا برادۆست لە باشووریش کێوی ھەندرێن ھەڵکەوتووە، دەکەوێتە سەر ڕێگای ھاملتۆن لە ھەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران دەڕوات و لە ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٣٠ لەلایەن ئەندازیار ھاملتۆنەوە دروست کراوە. سنووری سۆران دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێرەوە بەدووری ١٢٠ کم. لەباکوورەوە سنووری قەزای سۆران دراوسێیە لەگەڵ وڵاتی تورکیا و قەزای مێرگەسۆر، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای چۆمان، لە باشووریشەوە لەگەڵ قەزای رەواندز پشدەر ھاوسنوورە، قەزای شەقڵاوەش دەکەوێتە خۆراواوەیەوە.
ئاو و ھەوای سۆران زستانی سارد و باراناوییە و ھاوینان گەرم و شێدارە، لەزستاناندا بەڕێژەیەکی مامناوەند بەفری لێدەبارێت وەرزی بەھاریشی پڕ بارانە. ھەر دوو ڕووباری شێخی کەلە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوێستانەکانی باڵەکایەتییەوە ھەڵدەقوڵێت، برادۆست کەلە کوێستانەکانی برادۆست و باکووری کوردستانەوە ھەڵدەقوڵێت بە سنووری قەزای سۆراندا تێدەپەڕن و دەڕژێنە زێی گەورەوە.
قەزای سۆران ناوچەیەکی کشتوکاڵییە، ڕووبەری گشتی قەزای سۆران ٨٠٩٬٦١٦ دۆنمە، کە ٧٣٧٬٥٤٤ دۆنم بە کەڵکی چاندن و کشتوکاڵی دێت، جگە لە دانەوێڵە باخی سێو، ھەرمێ، ھەڵوژە، توو، ھەنار، ھەنجیرو ترێ لێدەڕوێنرێت، ھەروەھا دارگوێز و سپیندار لێدەڕوێنرێت، قەزوان، بەڕو، بڵالوک، کرۆسک، گۆیژ، ڕێواس و کوارگ بە خۆڕسکی دەڕوێن. ڕێژەیەکی بەرچاو ئاژەڵی کێوی لە ناوچە شاخاوییەکانی سۆراندا ھەن، وەک: گورگ، ورچ، کەمتیار، کوڕبەشە، سیخوڕ، سمۆرە، کەروێشک، مار، پشیلەی کێوی، بزنی کێوی و بەراز، ئاژەڵێ ماڵی وەک: مانگا، بزن، مەڕ، کەر، ئەسپ، ئێسترو پەلەور بەخێو دەکرێن.
قەزای سۆران ناوچەیەکی دڵڕفێن و دڵگرە لە ھەموو ڕوێکەوە، گەشت گوزاری قەزای سۆران بەناوبانگە بە ھەوارگەکانی جوندیان، بێخاڵ و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، ھەروەھا ھەوارگەکانی بناری حەسەن بەگ، بێرمە ساردو بێرۆیان و سەکران و پڕژە.
ھەر پێنج قەزای (شارستانی) ڕەواندز، چۆمان و مێرگەسۆر و سیدەکان و خەلیفان لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی سۆرانن، زیاتر لە ٤٠٠ گوندیش سەر بە قەزاکەن.
سۆران لە ساڵی ١٩٨٠ بوو بە ناوەندی قەزا، سەرەتا ناوی قەزای سدیق بوو، دوای ڕاپەڕین ناوەکەی گۆڕا بۆ قەزای سۆران، ھەروەھا لەدوای راپەڕین گەشەسەندێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە دیوە، بەجۆرێک ژمارەی دانشتوانەکەی لە ٥٠٠٠ بۆ ١٢٥٠٠٠ زیادی کرد، کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانەکەی بە نزیکەی ٣٨٠ ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت. پێڕەوانی ھەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحی لە شارەکەدا دەژین. بەھۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە بەردەوام لەگەشەسەندندایە و ناوەندی بارزرگانی ناوچەکەشە.
لە ناوەندی قەزای سۆران ٦٥ فەرمانگەی حکومی ھەیە کە ٤٥ فەرمانگەیان ئیش و کارەکانی ھەرچوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕەواندز و سیدەکان و خەلیفان بەڕێوەدەبەن بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەندی پارێزگای ھەولێر.
١٤ حزبی سیاسی بارەگای خۆیان لە شاری سۆران کردووەتەوە، ھەروەھا چەندین پەیمانگای حکومی و ئەھلی لێیە لەپاڵ زانکۆی سۆران کە لە چەند کۆلێژێک پێکدێت و لە ڕیزبەندی زانکۆ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانە
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.