میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) میری دەوڵەتی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکوو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧دا. بە "میری کۆرە" و بە "پاشای گەورە"ش ناسراوە و میری ھەرە ناوداری دەوڵەتی سۆران بووە. ساڵی ۱٨۲٦ میر محمەمەد کرایە میری سۆران.[1]

زانیاریی خێرا پاشای گەورەمیر محەممەد, لەدایکبوون ...
پاشای گەورە

میر محەممەد

Thumb
لەدایکبوون١٧٨٤
مەرگ١٨٣٧
نەتەوەکورد
پێشمستەفا بەگ
پاشمیرنشینەکە کۆتایی هات
ئایینئیسلام
دایخە

ژیاننامە

یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لە سەردەمی حوکمرانییەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و هیتر... لە ھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانابوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو کاریان دەکرد بۆیە لەلایەن خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمار کردووە و سەرکردەیەکی بە توانای سەردەمی خۆی بووە. لە ساڵی ۱٨٣٦ لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لە بۆسەیەکدا عوسمانییەکان ژیانیان لێ ستاند.

پەراوێزەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.