![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/8/87/Resheba_posteri_film.jpg/640px-Resheba_posteri_film.jpg&w=640&q=50)
ڕەشەبا (فیلم)
فیلمێکی ٢٠١٦ی عێراقیی دەرھێنراو لەلایەن دەرھێنەری کورد حوسێن حەسەن / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەشەبا فیلمێکی کوردی - عەرەبییە، لەلایەن دەرھێنەری کورد حوسێن حەسەن کاری دەرھێنراوە. فیلمەکە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ٢٠١٦، لەکاتی بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک نمایشکرا. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لە ٢١ەمین فیستیڤاڵی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور نمایشکرا.[2][3][4][5] لە ساڵی ٢٠١٧ لەفیستیڤاڵی میامی نمایشکرا.
ڕەشەبا | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلم | |
دەرھێنەر | حوسێن حەسەن |
بەرھەمھێنەر | مەحەمەد ئاکتاش |
نووسەر | محەممەد ئاکتەش حوسێن حەسەن |
ئەکتەران | ریکیش شاباز دیمەن زەندی |
مۆسیقا | مستەفا باپیر |
وێنەگری سینەمایی | توراج ئەسلانی |
مۆنتاژ | ئیبراھیم سەعیدی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | میتۆس فیلم |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
وڵات | |
زمان | کوردی عەرەبی |
لەکاتی نمایشکردنی فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک، ئامادەبووانی ھۆڵەکە ناڕەزاییان لەناوەڕۆکی فیلمەکە دەربڕی و تووندووتیژی و ئاژاوە لەھۆڵەکە درووستبوو. ناڕەزاییەکە لەسەر چیڕۆکی کچە کارەکتەرێکی فیلمەکەبوو کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەگیرێت، دەفرۆشرێت، دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر و دواتریش دەکووژرێت لەفیلمەکە.[3][6]
لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، فیلمەکە لەفیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دوبەی خەڵاتی باشترین فیلمی خەیاڵی بەدەستدەھێنێت.[7] دیمەن زەندیش، کچەئەکتەری فیلمەکە خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری لەلایەن دەستەی ڕەخنەگرانی خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی ئاسیای لۆس ئانجلەس بردەوە.
فیلمەکە وەک نوێنەری عێراق بۆ باشترین فیلمی بیانی بەشداریکرد لەخەڵاتەکانی ئۆسکار، بەڵام نەگەیشت بە پێنج پاڵێوراوی کۆتایی.[8][9]