فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری دھۆک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکە فیلمی کوردی و بیانی نیشاندەدرێت و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەش خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشدەکرێت. فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە یادی یەڵماز گونەی، دەرھێنەی ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا و بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی جیھان دامەزراوە. تاکوو ئێستا ھەشت جار فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە کە دواینییان لە ١٥ ھەتا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.[1][2][3]