یەڵماز گونەی
From Wikipedia, the free encyclopedia
یەڵماز گونەی (بە کوردیی باکووری: Yılmaz Güney؛ لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٣٧ – مردووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤) دەرھێنەر، نووسەر، ڕۆماننووس و ئەکتەرێکی کوردیی زازا بوو.[1][2][3] یەڵماز گونەی بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی جیھانی لەو بوارەدا بەدەستھێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی فیستیڤاڵی کان بوو لە ١٩٨٢.[4] فیلمەکانی ئەو بە زمانی تورکی بوون، بەخێرایی ناوێکی دیاری لە ناو سینەمای تورکیدا پەیدا کرد، ناوەڕۆکی کارەکانی ئەو پەیوەستبوون بە چینی کرێکاران لە تورکیا.
یەڵماز گونەی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی مایس ١٩٣٧ |
مەرگ | ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤(١٩٨٤-٠٩-٠٩) (٤٧ ساڵ ژیاوە) پاریس |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی پێر لاشێز |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | پاشای ناشیرین (بە تورکی Cirkin Kiral) |
پەروەردە | یاسا و ئابوری |
پیشە | سینەماکار، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٥٨ تا مردنی |
یەڵماز بەھۆی کارەکانییەوە تووشی کێشە بوویەوە لەبەرامبەر حکوومەتی تورکیا، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە فیلمەکانیدا کارەکتەری کورد، چاند و زمانی کوردی ھەبوون. لە ساڵی ١٩٧٤، ئەو دادگایی کرا لەسەر کەیسی کوشتنی دادوەر سەفا موتلوو بەڵام خۆی ئەوەی ڕەتکردەوە و وڵاتی جێھێشت،[5] بەھۆی جێھێشتنیشەوە ئەوا وڵاتینامەی تورکیای لێسەندرایەوە.[6][7] ساڵێک پێش مردنی، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ جگەر خوێن، ھەژار و کۆمەڵێک ئەدیبی دیکە ئینستیتیوتی کوردیی پاریسیان دامەزراند.[8]