پووران درەخشەندە
سیناریۆنووس و هونەرمەند و دەرهێنەری ئێرانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
پووران درەخشەندە (٢٧ی ئازاری ١٩٥١ لە کرماشان - )، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، توێژەر و سیناریۆنووسی سینەمای کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ھەموو کارەکانی بە زمانی فارسی ساز کردووەتەوە. درەخشەندە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە تاکوو ئێستا کار لەو بوارە دەکات. ئەو بەھۆی فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر کرماشان ھاتە ئاستی پڕۆفیشناڵی فیلم. درەخشەندە لە حەوتەمین فیستیڤالی سان لە سانفرانسیسکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەھۆی فیلمی «بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن» چەندین خەڵاتی بردەوە.[1]
زانیاریی خێرا لەدایکبوون, نەتەوە ...
لەدایکبوون | پووران درەخشەندە (١٩٥١-٠٣-٢٧) ٢٧ی ئازاری ١٩٥١ (تەمەن ٧٣ ساڵ) |
---|---|
نەتەوە | کورد |
خوێندنگە | زانستگەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران |
پیشە | دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەر و توێژەر و سیناریۆنووس |
چالاکبوون | ١٩٨٦–ئێستا |
دایخە