![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/a/a5/%25D9%2584%25DB%2586%25DA%25AF%25DB%2586%25DB%258C_%25D9%2586%25D8%25A7%25D9%2588%25DB%2595%25D9%2586%25D8%25AF%25DB%258C_%25DA%25BE%25D8%25A7%25D9%2588%25DA%25A9%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%258C%25DB%258C_%25D8%25AD%25DB%258C%25D8%25B2%25D8%25A8%25DB%2595%25DA%25A9%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C_%25DA%25A9%25D9%2588%25D8%25B1%25D8%25AF%25D8%25B3%25D8%25AA%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C_%25D8%25A6%25DB%258E%25D8%25B1%25D8%25A7%25D9%2586.jpg/640px-%25D9%2584%25DB%2586%25DA%25AF%25DB%2586%25DB%258C_%25D9%2586%25D8%25A7%25D9%2588%25DB%2595%25D9%2586%25D8%25AF%25DB%258C_%25DA%25BE%25D8%25A7%25D9%2588%25DA%25A9%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%258C%25DB%258C_%25D8%25AD%25DB%258C%25D8%25B2%25D8%25A8%25DB%2595%25DA%25A9%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C_%25DA%25A9%25D9%2588%25D8%25B1%25D8%25AF%25D8%25B3%25D8%25AA%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C_%25D8%25A6%25DB%258E%25D8%25B1%25D8%25A7%25D9%2586.jpg&w=640&q=50)
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران (بە فارسی: مرکز همکاری احزاب کردستان ایران، بە ئینگلیزی: cooperation center of iranian kudistan's political parties) ناوەندێکە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دامەزرا. بەھۆی ناکۆکی لەسەر ئامانج و پرەنسیبەکانی ناوەندی ھاوکاری، سازمانی خەبات لە دەھەمین کۆبوونەوە کە ئەو ھێڵە گشتییانەی تێدا پەسەند دەکرا، بەشدار نەبوو؛[1] چەمکەکانی فێدراڵیزم بۆ بەڕیوەبردنی سیستمی داھاتووی ئێران و وتووێژ خاڵە ناتەباکان بوون، سازمانی خەبات له ڕاگهیاندراوهکهیدا)[2] ئهو هێزانهی دیکهی بهوه تاوانبار کرد که لهپرنسیپی تهوافقی لایان داوه، خاڵێک که له یهکهم کۆبوهوهی ناوهندی هاوکاریدا ئهو لایهنانه لهسهری ڕێکهوتبوون و ناوهندی هاوکاری بە ھەڵوەشاوە ناو برد، لێ ناوەندی ھاوکاری ڕەتی کردهوه و ڕای گەیاند چوار حیزبەکەی تر لە کاری خۆیان بەردەوام دهبن.
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران |
||||
---|---|---|---|---|
|
||||
بارەگا | ھەرێمی کوردستان (سەرەکی) ڕۆژھەڵاتی کوردستان (نافەرمی) | |||
بیروڕا | کوردایەتی دیموکراسی سێکۆلاریزم ئۆتۆنۆمیزم |
|||
جۆر | ناوەندی سیاسی | |||
ئەندامێتی | ![]() ![]() |
|||
دامەزران | ||||
- | دامەزران | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨؛ ٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠١-20) |