دیموکراسی
شێوازێکی دەسەڵاتداریی میریی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دیموکراسی (بە یۆنانی: lδημοκρατία dēmokratía، بە واتایی: "فەرمانڕەوایی گەل") شێوازێکی فەرمانڕەواییە کە ھەموو ھاوڵاتییەکی شیاو بە یەکسانی تێدا بەشدار دەبن، کە تیایاندا بڕیارەکان بەپێی ڕێنمایییەکانی زۆرینەی ھاوڵاتیان بەھۆی پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد وەردەگیرێن.[2][3][4] کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرھەنگی لەخۆدەگرێت، کە رێگە بە ھاوڵاتیان دەدات چارەنووسی ڕامیاری بە ئازادی و یەکسانی دیاری بکەن، ھەروەھا یەکێک لە گرنگترین بنامەکانی دیموکراسی بریتیە لە بەرپرسیارت، کە ڕێز لە سیستم بگیرێت و وشیاریت زالبێت لەسەر زەبر و توندوتیژی، دەستەواژەی دیموکراسی لە وشەی یۆنانی (دیموکراتیا= demokratia) وەرگیراوە، کە وشەی یۆنانییەکە لە دوو بەش پێکھاتووە(demos) کەواتە گەل و (kratein) کەواتە فەرمانڕەوایی لەگەڵ پاشگری (ia). کەواتە وشەکە مانای «فەرمانڕەوایی گەل».[2][5] چەندین شێواز لە دیموکراسی ھەیە، بەڵام دوو شێوازی بنەڕەتی ھەیە، کە ھەردووکیان ھەوڵ دەدەن بۆ چۆنیەتی بەدیھێنانی داواکاری ھاووڵاتییان، یەکیک لە شێوازەکانی دیموکراسی، بریتییە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ کە رێگە بە ھەموو ھاوڵاتییەکی شیاو دەدات بەشداری ڕاستەوخۆ و کاریگەر ھەبێت لە بڕیاردانی لە پێکھێنانی حکوومەتدا، وە یەکیکی تر لە شێوازەکانی دیموکراسی، بریتیە لە دیموکراسی نوێنەرایەتی کە لە زۆربەی دیموکراسییە مۆدێرنەکان بەدی دەکرێت کە ھەموو ھاوڵاتییە شیاو لە بڕیارداندا دەسەڵاتی باڵادەست دەمێننەوە بەڵام دەسەڵاتی ڕامیاری بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان و بەناو دیموکراسیە نوێنەرایەتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ خوێندنەوە و لێگەڕان زۆر درێژ بێت. |