![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/41/%25D9%2586%25DB%2595%25D8%25AE%25D8%25B4%25DB%2595%25DB%258C_%25D9%2582%25DB%2595%25D8%25B2%25D8%25A7%25DB%258C_%25DA%25A9%25D9%2581%25D8%25B1%25DB%258C_%25D9%2584%25DB%2595_%25D9%25BE%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%258E%25D8%25B2%25DA%25AF%25D8%25A7%25DB%258C_%25D8%25B3%25D9%2584%25DB%258E%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C%25D8%25AF%25D8%25A7.jpg/640px-%25D9%2586%25DB%2595%25D8%25AE%25D8%25B4%25DB%2595%25DB%258C_%25D9%2582%25DB%2595%25D8%25B2%25D8%25A7%25DB%258C_%25DA%25A9%25D9%2581%25D8%25B1%25DB%258C_%25D9%2584%25DB%2595_%25D9%25BE%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%258E%25D8%25B2%25DA%25AF%25D8%25A7%25DB%258C_%25D8%25B3%25D9%2584%25DB%258E%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C%25D8%25AF%25D8%25A7.jpg&w=640&q=50)
قەزای کفری
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای کفری (بە عەرەبی: قضاء کفری، بە ئینگلیزی: Kifri District) یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی کفریە.[2] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٦٢،٧٨٣ کەسە.[3]
قەزای کفری | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء کفری بە ئینگلیزی: Kifri District | |
![]() قەزای کفری | |
پۆتانەکان: 34.68963°N 44.96057°E / 34.68963; 44.96057 | |
وڵات | ![]() |
ھەرێمی فێدراڵ | ![]() (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی گەرمیان |
مەڵبەند | کفری |
ژ.ناحیەکان | ٧ |
ژ.گوندەکان | ١٥٦ |
بوون بە قەزا | ١٨٧٥ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | شەماڵ نامیق کەرەم |
ڕووبەر | |
• قەزا | ٢٧٩٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٠٧٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٢٩ مەتر (٧٥١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٧٤٥ مەتر (٢٬٤٤٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٣٧ مەتر (٤٤٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• قەزا | ٦٢،٧٨٣ |
• چڕی | ٢٢٫٤٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٨٫٢ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٤٢،٧٤٩ |
• لادێیی | ٢٠،٠٣٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی و کەڵھوڕی)، تەرکمانی و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[1] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ئەم قەزایە پێکھاتووە لە حەوت ناحیە:[4]
- ژێردەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:
- ژێردەسەڵات حکوومەتی عێراق:
- ناحیەی جەبارە
- ناحیەی قەرەتەپە
بە دارە سیدرەکانی ناوبانگی دەرکردووە، لە دەورووبەری بیرە نەوتەکانیش ھەن کە پێدەچێت درێژکراوەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بن، بەڵام دەرنەھێنراون. بانێکی ھەیە بە بەرزی ٣٣٥م کە ڕووی لە شارەکە کردووە. ئەم قەزایە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەناوبانگە، پێدەچێت ناوی ئەو دارە کفر(تەروو) لێنرابێت کە بۆ دەرھێنانی خەڵوز بەکارھاتووە و تا ئێستاش شوێنەوارەکانی لە گوندی ناساڵەح لە نزیک شارەکە دەبینرێت.
بە فەرمی بەشێکە لە پارێزگای دیالە، بەڵام لە ژێر کۆنترۆڵی دیفاکتۆی(پەیوەندیدارە) حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.[5] لە ئێستادا دوو قەزای کفری لە عێراق ھەیە. یەکێکیان لە پارێزگای دیالە ھەیە و یەکێکی تریان لە پارێزگای سلێمانی. جاران یەک قەزای کفری یەکگرتوو ھەبوو. بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی قەزاکە بە کفری ناوەندییەوە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. حکومەتی فیدراڵی عێراق ناکۆکی لەسەر ئەمە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەواوی قەزاکە بە فەرمی بەشێکە لە پارێزگای دیالە. بەڵام حکومەتی کوردی قەزای نوێ و سەربەخۆی دروستکردووە، لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیدایە، کە بە قەزای کفریش ناودەبرێت. ھەروەھا قەزا کوردیەکە ھەندێک خاکی زیادەی تێدایە، کە حکومەتی فیدراڵی ئیدیعای دەکات وەک بەشێک لە قەزای دووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەددین، ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بێ مشتومڕ لەلایەن بەغداوە وەک بەشێک لە پارێزگای سلێمانی دانیان پێدانراوە. بەم شێوەیە دوو قەزای ھاوتەریب، یەکێکیان لەژێر دەسەڵاتی دیالە و یەکێکی تریان لەژێر دەسەڵاتی سلێمانیدا بوونیان ھەیە، کە کۆنترۆڵ و ئیدیعای سەریەککەوتوویان لەسەرە. ناحیەکانی قەزای کفری کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە و سەر بە پارێزگای سلێمانیە بریتین لەمانە(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری، ناحیەی کۆکس، ناحیەی نەوجول، ناحیەی سەرقەڵا و ناحیەی ئاوەسپی)، ھەروەھا ئەو ناحیانەی سەر بە قەزای کفرین و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقین و سەر بە پارێزگای دیالەن بریتین لەمانە(ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە)[6]