![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/a/a3/%25D8%25B9%25DB%2595%25D9%2584%25DB%258C_%25D8%25AC%25DB%2595%25D9%2588%25D8%25A7%25D9%2586%25D9%2585%25DB%2595%25D8%25B1%25D8%25AF%25DB%258C.jpeg/640px-%25D8%25B9%25DB%2595%25D9%2584%25DB%258C_%25D8%25AC%25DB%2595%25D9%2588%25D8%25A7%25D9%2586%25D9%2585%25DB%2595%25D8%25B1%25D8%25AF%25DB%258C.jpeg&w=640&q=50)
عەلی جەوانمەردی
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەلی جەوانمەردی (لەدایکبووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥، لە مەھاباد) ھەواڵنێر و ڕۆژنامەوانێکی باڵای لقی فارسی دەنگی ئەمریکا و سیاسەتوانێکە. جەوانمەردی زیاتری بەشداریی و چالاکییەکانی لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدات و لەگەڵ کەسانێک وەکوو مەسعوود بارزانی، فوئاد مەعسووم و کەسە بەنێوبانگەکانی وڵاتی ئەمریکا لێدوانی ھەبووە. ئەم پیاوە ھەموو ھەفتەیەک لە ئینستاگرام، فەیسبووک و یووتیووب بەرھەمەکانی ڕاستەوخۆ بڵاودەکاتەوە. عەلی جەوانمەردی دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لەگەڵ ئەم حکوومەتە لەشەڕ دایە.[1][2][3][4]
عەلی جەوانمەردی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | (١٩٧٥-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ |
نیشتەجێی | واشینگتن، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | کارناسیی باڵای زانستی سیاسی |
پیشە | ڕۆژنامەوان، کارکردن لە کەناڵی دەنگی ئەمریکا |
حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (پێشوو) |
ھاوسەر | سەیران شەرەفی (ھاوسەری پێشوو) |
مناڵ(ەکان) | سارینا، نازیلا |
وێبگە | www.avatoday.net |
عەلی جەوانمەردی ڕۆژنامەوانی بەشی ڕۆژھەڵات ناوینی دەنگی ئەمریکایە، کە ھەندێ بەرھەمەک لە سووریا، تورکیا، عێراق و ھەروەھا لە شەڕی دژبە داعش سازکردووە. جەوانمەردی پێشدا لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە.
ئەو بە یەکەم جار لەگەڵ نادیە موراد براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل و ھەندێک لە کچە کوردە ئێزیدییەکان کە قوربانی دەستدرێژی داعش بوون، گفتوگۆی کرد.[5] جەوانمەردی دەتوانێ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی و ئینگلیزی قسان بکات.
نوێنەری ڕاگەیاندنی ئاواتوودەی وێبگەی چالاکی سیاسی دژی دەوڵەتی ئێستای ئێرانە و لەڕاستەی ڕووخاندنی حکوومەت چالاکی ھەیە. جەوانمەردی لە دانیشتنی دیموکراسی خوازەکان لە ستۆکھۆڵم، ھەر وەکوو پێشوو، دیسان ڕوخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ویستەوە.[6]